ئه‌نگوور/engûr: ن:[ ڕوو][ بیا][ کباک، زا][ فار] ئانگوور _ ئه‌نگیر، ترێ _ تری( کباک)، فیقی، هەموور، هه‌نگوور : میوەیەکە دەوڵەمەندە پره‌ له‌ ‌ڤیتامینی D ، C ، B ، A وه‌ ماده‌كانی شه‌كر و خۆی كانزایی و ئاسن و كالیسیوم و فسفۆر. له ‌هه‌ر 100 گرام ترێ 8 ،65   كیلۆكالۆری هه‌یه‌، له‌ % 3 پرۆتینه‌، % 91 كاربۆهیدراته‌، له‌ % 6 ی چه‌ورییه‌.

{

تێبـ: نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش ئێستا له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌رمینیا دۆزراوه‌ ته‌وه‌و پاشان له‌ 4500 سال به‌ر له‌ ئێستا وێنه‌ی كێشراوه‌ له ‌سه‌ر یه‌كێك له‌ له‌ دیواره‌كانی سه‌رده‌می فیرعه‌ونی. ئه‌وجا به‌جیهاندا بڵاوبووته‌وه‌. ترێ 13 جۆر خێزانی ڕووه‌كی هه‌یه‌ و نزیكه‌ی 700 جۆری لێ بووه‌ته‌وه‌. وه‌ به‌ زاراوه‌ی زانستی به‌لاتینی پێی ده‌گووترێت.[  Bot : Vitaceae، vitis vinifera ].

{

دامن سروش وەر مەی بنوش زەوق و خوروش ل هوچوم ژ هوش

ژ وێ عیشوەیا یاربوو خویا ئەو نە ژ مەیا ئەنگوور بوو

}{ جزیری}.

 

     ناوه‌رۆك له‌ 100 گرامدا    

ئەنگوور  
   هێز   kcal 62
   پرۆتین   0.5
   چەوری   0.4
   کاربۆهیدرات   14.7
   ڕیشاڵ ( کەپەک )   1,4
   ئاو   g 84.0
  کانزاکان   کالیسیۆم   mg 13.7
  ئاسن   mg 0.2
  ناتریوم   mg 3
  ڤیتامینەکان   ڤیتامین  A      RE 2.75
  ڤیتامین B2     µg 33
  ڤیتامین  C    mg 10.8
  ڤیتامین  D   0

.

قۆرەی ئەنگور/engûr: نتـ:[ ڕوو][ قۆڕە+ ی+ ئەنگوور] هاڵە، ترێی نەگەیوو.

{

یەک غوڵامێ داشت شوم ناپەسەند

جە باغێ قەدرێ قۆرەی ئەنگوور کەند

}{ خانای قوبادی}.

.

ترێی ده‌شته‌كی( parthenocissus inserta)

ترێی خۆ هه‌ڵواسێنه‌رو.( pathenocissus quinque folie)

ترێی زیوی( Ampleopisis brevipendiculata)

ترێی ئاموێنسیس : Vitis amurensis

ترێی ئەریزۆنە  : Vitis arizonica

ترێی چوونگیی :  Vitis chungii

ترێی چوونگیی : Vitis ficifolia

ترێی دڵەگەڵا : Vitis cordifolia

ترێی شەکەریی : Vitis saccharifera

ترێی گەڵاخڕەکان : Vitis rotundifolia

ترێی گورگی : Vitis vulpina  

ترێی لابرووسکا :  Vitis labrusca

ترێی  وەنوشەیی : Vitis cinerea 

ترێی   : Vitis betulifolia

ترێی   : Vitis acerifolia

ترێی  هاوینە : Vitis aestivalis

ترێی  بالانسانا : Vitis balansana

ترێی  کالیفۆرنیا : Vitis californica

ترێی   : Vitis palmata

ترێی   : Vitis flexuosa

ترێی  : Vitis barbata

ترێی  شەرابی  : Vitis vinifera

ترێی  ڕووباری : Vitis riparia

.

.

.