توالێت/tiwalêt: ن:[ بیا] ئاریشت و ڕازاندنەوەی سەر و ڕوو.[ فەر: toilette]

:: کورسی و مێز توالێت.

ئێاو دی توالێت/êaw dî tiwalêt: نتـ:[ بیا][ فەر: Eau de Toilette] بۆنی توالێت.

.

.

_________________________________________________________

توالێت/tiwalêt: ن:[ بیا] ئابدەست، ئاودەست، ئاودەستخانە، مستەراح.[ فەر: toilette]

:: پاش پیسایی کردن توالێت پاک ڕابگرن.

توالێتی خۆرئاوایی/tiwalêtî xorawayî: نتـ: ئاودەستی خۆرئاوایی، توالێتی ڕۆژئاوایی.

:: باشتر وایه‌ توالێتی خۆرئاوایی كه‌ وه‌ک كورسیه‌ دابمەزرێت، بۆ منداڵ و گەورەی ئۆتیزم( ئاوتیزم).

توالێتی ڕۆژهەڵاتی/tiwalêtî řojheľatî: نتـ: ئەو ئاودەسی کە لە سەرکنجک لە سەری دادەنیشیت.

دەستەسڕی توالێت/destesřî tiwalêtî: نتـ:[ دەستەسڕ+ ی+ توالێت] کاغەزی توالێت، کلێنکسی توالێت.

.

.

.

.