ئاراس ¹ /aras: ن:[ کوردستان][ جێۆ][ كباک] ڕووباری ئاراس یان چۆمی ئەرەس، ڤەلی بابا : چۆمێکە لە چیاکانی هەزاربڕکەی( بنگۆل) و ئەرزڕۆمی کوردستانی باکوورەوە هەڵدەقووڵیت بە کەناری دەریای ئارات و باکووری شاری ماکۆ و پاشان بە ئەرمینیا و ئێران و ئازەرباینجان و دواتر شۆردەبێتەوە بۆ دەریای قەزوێن. تێکڕای درێژییەکەی 1072 کیلۆمەترە.[ ئەرمەنی: Yeraskh][ گرێکی: ئاراکسس]

.

.

________________

ئاراس ² /Aras:  ن:[ کوردستان][ جێۆ][ باشک] چیایه‌ که‌ له‌ کوردستانی باشوور.

.

.

________________

ئاراس ³ /Aras:  ن:[ ناڤ] ناوە بۆ نێرینە.

.

.

_________________

ئاراس 4 /Aras:  ن: دەزگای چاپەمەنی ئاراس لە شاری هەولێر.

.

.

.

.