پێش/pêş: ئاکتـ:[ ئاڤێسـ : itiap : پەئیتی، هەخ : پەتیش، پهـ : پێش] بەر، بەرێ، بەروو، وەرج، دەڤ، بەردەم. پێچەوانەی( دوا) یە.
1 – ئاوەڵکاری کاتە، هاوواتای (بەر) دێت.
2 – ئاوەڵکاری جێگایە، هاوواتای (بەر) دێت.
3 – [ توێ] چوار ددانی ناوەڕاستی پێشەوەی دەمی مرۆڤ.
{ تێبـ : هەم وەک پێشگر و ناوگر و پاشگر ڕۆڵ دەبینێت لە دروستکردنی وشەدا.
.
وەک پێشگرێک دەلکێت بە ناو یان بەکردارێکەوە و واتایەکی نوێ دروست دەکات : |
.
پێشاپێش/pêşapêş: ئاکتـ:[ پێش+ ئا+ پێش] پێشاوپێش.
پێشاوپێش/pêşawpêŝ: ئاکتـ:[ پێش+ ئاو+ پێش] پێشاپێش.
1 – لای پێشەوە، بەرانبەر.
{ ئەمن زەینی خۆم دەداوە ئەو ماڵ و مەڕەکەی کاکە سەیدەوانی||هەڵیدەدا لە تیلەگی دە کوێشتانێ، بەرانبەر و پێشاوپێس بە گۆمە دەڵاوێ}{ گەنج. 241}.
2 – پێشەکی، بەر لە هەر شتێک، لەپێش دا.
پێش پێگرتن/pêş pêgirtin: کتپ:[ پێش+ پێ+ گرتن]
1 – بەرگرتن، پێش لێگرتن : سەر ڕێگای كەسێک گرتن بەنیازی شەڕ.
2 – بەری ڕۆیشتنی ئاو یان گیانلەبەرێک گرتن بۆ نەڕۆیشتنی.
پێشدە/pêşde: ئاکتـ: لەپێشدا. بەرێ.
پێشدەم/pêşdem: ئاکتـ: بەردەم.
پێشکەوت/pêškewt: نفا:[ پێش+ کەوت( كەوتن)]
1 – چوونە پێش و وەبەرکەوتن لە کار و كێشەیەکدا.
:: خەریکی کار و کاسبیم بşەڵام پێشکەوتنی زۆرم نەکردووە.
2 – چوونەپێش لە باری زانستی و ڕۆشنبیرییەوە.
پێشکەوتن/pêşkewtin: کتپ:[ پێش+ کەوتن] پێچەوانەی ( دواکەوتن).
1 – تەشەنەو پەرەسەندن لەکارێکدا، پێشڤەچوون، کەتن پێش.
2 – چوونە پێش نۆرەی کەسێکی دیکە.
3 – لە پێشەوەی خەڵک ڕۆیشتن.
4 – سەرۆکایەتی و پێشەنگی کارێک وە ئەستۆگرتن و خەڵک هاندان بۆ ئەم مەبەستە، هاندان و دنەدان. وەپێشکەوتن.
پێشکەوتوو/pêşkewtû: ئانفا:[ پێش+ کەوتوو( کەوتن)] پێشکەفتی
1 – کەسێک کە لە باری بیر و زەین و ئاگادارییەوە لە چاو خەڵکی ئاسایی لە پێشترە.
2 – ووڵات و کۆمەڵگایەک کە لە باری زانستەوە لە كۆمەلگاکانی دیکە لەپێشترە >< دواکەوتوو.
پێش نیوەڕۆ/pêş nîweřo: نتـ: بەری نیڕۆ.
پێشان/pêşan: ئاکتـ:[ پێش+ ئان] لە پێشدا، پێشدە، بەرواری ڕابردوو، لە بەرایێدا.
{
پێشان بەهومێد و شاد و خۆشین
پاشان لە دەسی زوخاو دەنۆشین
}
{ مەم و زین، 323- هەژار}.
پێش ئانین/pêş anîn: کتپ:[ کباک] هێنانەپێش.
پێشەوە/pêşewe: ئاکتـ:[ پێش+ ئەوە]
1- لای پێشەوە، نیاوە، بەرەوە.
2- کەش و شوێنی ڕووبەڕوو.
پێشگر/pêşgir: ئاکتـ:[ پێش+ گر]
1- ئەو کەسە یان ئەو شتەی کە پێشی کەسێک یان شتێکی تر بگرێت.
2- ئەو وشەیەیە کە دەڵکێت بە ووشەی دیکەوە، وە واتایەکی نوێی لێدادێت.
پێشگرتن/pêşgirtin: کتن:[ پێش+ گرتن]
1- بەری پەرەسەندنی ڕووداوێک گرتن.
2- بەری کەسێکگرتن: پێش پێگرتن.
3- بەری شتێک گرتن.
:: پێش ئاوەکە بگرە، با نەڕوات .
پێشگریی/pêşgiryî: نچ:[پێشگر+ئیی] بەرگری، پێشگیریی.
پێشگریی کردن/pêşgiryî kirdin: کتپ:[ پێشگریی + کردن] بەرگرتن لە کەسێک یان کێشەیەک، بەرگریی کردن، پێشگیریی کردن.
پێشگیران/pêş gîran: کتپ:[ کارابزر] پێش گیرسان : بەرگیران لە لایەن کەسێکەوە یان شتێکەوە، بۆ هەر مەبەستێک.
پێش گیرسان/pêş gîrsan: کتپ:[ پێش+ گیرسان] پێشگیران.
پێشڤەچوون/pêşve čûn: کتن:[ کباک][ پێش+ ڤە+ چوون] چوونەپێش، پێشکەوتن.
پێش دەرکە/pêş derke: نتـ:[ ئەند] پێش دەرگا.
پێش دەرک پێگرتن/pêş derk pê girtin: کتپ:[ مجـ] بەردەرکی کەسێک گرتن بە نیازی شەڕ.
پێش دەرگا/pêş derga: ئاکتـ:[ ئەند] دەڤێ دەر، دەرماڵ، دەریندار.
پێشدەرگانە/pêş dergane: ئاکتـ:[ ئەند] ئاستانە، پلیکانی پیشدەرگایە.
پێشخستن/pêşxistin: کتپ:[ پێش+خستن] وەپێشخستن، پلەزیادکردن، بردنەپێشەوە.
.
وەک ناوگرێک دەلکێت بە ناو یان بەکردارێکەوە و واتایەکی نوێ دروست دەکات : |
.
لەپێشدا/le pêşda: ئاکتـ: پێشان، پێشدە، ژبەر، ژپێشڤە.
لەپێش نیان/le pêş niyan: کتن: لەپێش دانان.
وەپێشدان/we pêşdan: کتن: وەپێش خستن.
وە پێشکەوتن/we pêşkewtin: کتن: پێش کەوتن، چوونەپێشەوە، پێشڤەچوون.
وە پێشخستن/we pêşxistin: کتن:
1- بەرەو پێشبردنی کارێک.
2- کەسێک وەپێشخۆ دان، پێشخستن، خستنەپێش، وەپێشدان.
لە پێشدانان/le pêş danan: کتن:
1- شتێک لەبەر کەسێک دانان.
:: دەفتەرەکەی لە پێش مامۆستا دانا.
2- پێشنیار پێکردن.
:: دوو ڕێگام لە پێش دانا، هەرکامەیانم بە قسەم بکات، ئەوە سەردەکەوێت، دەنا هیچ.
لەپێشبوون/le pêşbûn: کتن:
1- شتێک یان کەسێک لە بەرەوەبوون.
2- پێشتربوون لە کایە و یاری و کێبەرکێدا.
:: دوو هیچ ئێمە لە پێشین.
.
وەک پاشگرێک دەلکێت بە ناو یان بەکردارێکەوە و واتایەکی نوێ دروست دەکات : |
.
چوونەپێش/čûnepêş: کتن:
1- بۆ لای پێشەوەچوون.
2- جێبەجێ بوون و پێش کەوتنی کار و كێشەیەک.
كێشانەپێش/kêşane pêş: کتن: لەبەردەم دانان.
:: قابڵەمە یاپراغەکەی كێشا پێش من و خۆی و پێکەوە تەقەمان لێهێنا.
خستنەپێش/xistine pêş: کتن: وەپێش خستن، پێش خستن، وەپێشدان.
بۆپێش/bopêş: نتـ: بەروونکار، هەمبەر، هەنتەش.
هێنانەپێش/hênanepêş: کتن: پێش ئانین.
1- کەسێک یان شتێک بە تەواوی لە خۆ نزیککردنەوە. کێشانەپێش.
:: قاپە میوەکەی هێنایە پێش و هەمووی خوارد !.
2- هێنانەگۆڕی باس و ئارێشەیەک.
:: باسێکی وای هێناوەتە پێش کە ناچارم قسەی لەسەر بکەم.
.
.
.
.