سیل/sîl: ن:[ نخ] ئزرهو( ل)، دەردەباریکە، دیق، سیلەبەند، لاوازی، لهڕی، وەرەم : لەڕێگای بەکتریایەکەوە بەناوی مایکۆبەکتریەم توبێرکولۆسیس: Mycobacterium tuberculosis لەشی مرۆڤ تووشی دەبێت. بەشێوەیەكی گشتی كاردەكاتە سەرسییە كان، كاریگەری لەسەرگلاندەكان دادەنێت و كەمتریش توشی ئێسكەكان و بڕبڕەی پشت، مێشک، گورچیلە، ڕیخۆڵە، هەروەها پێست دەبێت.[ ئینگـ: Tuberculosis][ لا: phymatiosis].
سیلاوی/sîlawî: ئانتـ:[ سیل+ ئاوی] ئزرهودار( ل)، سیلدار، دیقدار.
سیلەترسێ/sîle tirsê: نتـ:[ سیل+ ئە+ ترسێ] ترسەسیل، لەسیل ترسان.[ ئینگـ : tubeculophobia].
سیلەشێتی/sîle şêtî: نتـ:.[ ئینگـ : tubeculomania ].
سیلدار/sîldar: ئانتـ : دیقدار.
سیلداری/sîldarî: نچ : دیقداری : ئەوەی پەیوەندی بە سیلەوە هەبێت.
سیلکردن/sîl kirdin: کتن : سیل هەڵێنان و دیقکردن.
چارەکردنی سیل/çarekirdinî sîl: نتـ:[ نخ].[ ئینگـ : Tuberculo Therapy].
هەندێ لە جۆرەکانی سیل |
سیلی باڵندە/sîlî baľinde: نتـ:[ نخ][ سیل+ ی+ باڵندە] [ ئینگـ : Avian tuberculosis]
سیلی پێست/sîlî pêst: نتـ:[ نخ][ سیل+ ی+ پێست] دەردە گورگ، گورگەپێست : نەخۆشییەکی پێستە.[ ئینگـ : lupus , Tuberculosis Cuits].
سیلی ڕیشاڵی/sîlî řîşaľî: نتـ:[ نخ].[ ئینگـ : Fibroid Tuberculosis].
سیلی سەرەتایی/sîlî seretayî: نتـ:[ نخ].[ ئینگـ : Primary Tuberculosis].
سیلی سی/sîlî seretayî: نتـ:[ نخ].[ ئینگـ : Pulmonary tuberculosis].
سیلی کزنی/sîlî kizinî: نتـ:[ نخ] وەکو دەنگە کزن بە هەموو لەشدا بڵاودەبێتەوە.[ ئینگـ : Miliary Tuberculosis].
سیلی وەرەمی/sîlî weremî: نتـ:[ نخ].[ ئینگـ : Tuberculous]{ پەسزیشکی، ل، 389}.
.
.
.
.