چار ¹ /çar: ن:[ بیر][ ژ][ کباک] چوار.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە زمانی ئیتاڵی |
چەثوەر | raBqac | quattro |
چارالی/çaralî: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ ئالـی] چوارلا، چوارهەوێر.
چاران/çaran: ن:[ کۆ] چواران.
:: خانەیە چاران.
چارانە/çarane: ئانتـ:[ کباک][ سەز][ چاران+ ئە] چوارانە، چوارئاوێنە: پۆشاکێکی شەری کۆن بووە{ ئیزۆلی، ل، 86}.
چارەم/çarem: نتـ:[ ژ][ بیر][ هـ] چوارەم.
چارەمین/çaremîn: نچ:[ ژ][ بیر][ هـ] چوارەمین.
چاربچار/çarbçar: نتـ:[ ئاژ][ کباک][ چار( چوار)+ ب+ چار( چوار)] چارچار، چواربەچوار.
چارپا/çarpa: ن:[ ڕۆژ][ چار( چوار)+ پا( پێ)] چارپایە، چەرپا، چوارپێ، چارپێ.
چارپانی/çarpanî: نتـ:[ مۆسیقا][کباک][ چار( چوار)+ پانی] جۆرە هەڵپەڕینێکی کوردییە.
چارپایە/çarpaye: نتـ:[ چار( چوار)+ پایە] چشتێکە لەسەر چوار پێیان ڕاوەستێت وەکوو : تەختی نووستن، قەرەوێڵە.
چارپەل/çarpel: نتـ:[ توێ][ کباک][ چار( چوار)+ پەل] چوارپەل.
چارپێ/çarpê: نتـ:[ ئاژ][ چار( چوار)+ پێ]
1- چووارپێ، مەبەست لە ئاژاڵ و ووڵاخی بەرزە و ڕەشەووڵاخ و گووێدرێژانە.
2 – سەگی پاس.
چارپێچی/çarpêçî: نتـ:[ چار( چوار)+ پێچی] چەرچی، دەسفرۆشی گەریدە.{هەژار. ل. 196}
چارپینە¹/çarpîne: نتـ:[ مۆسیقا][ کباک][ چار( چوار)+ پینە] جۆرە هەڵپەڕینێکە.
چارپینە²/çarpîne: ئانتـ: ناپایەدار، بێفریشک.
چارپینەیی/çarpîneyî: نچ: ناپایەداری، بێفریشکی.
چارتا/çarta: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ تا] چوارتا، چوارقات.
:: ئەزێ مافێ خووە چارتم بستینم.
چارتاق/çartaq: نتـ:[ چار( چوار)+ تاق] چوارقات، چوارهێندە.
چارتێکانێ/çartêkanê: نتـ:[ هـ][ چار( چوار)+ تێکان+ ئێ] چووارمەشقی، چوارمێزەکی، چوارمێردەکی : جۆرەدانشتنێکە.
چارچابک/çarçabik: نتـ:[ فار][ چار+ چابک(چاپووک)] چارچاپووک.
چارچار/çarçar: ئانتـ:
1- چوارچوار.
:: تیپی پێشمەرگەکان چارچار دەڕۆیشتن.
2- بەرابەری، ڕقەبەرایەتی، ڕووبەڕووبوونەوە، شەڕەچەقە، دەمەقاڵە.
3- چوارڕۆژی کۆتایی چلەی گەورە و چوار ڕۆژی هەوەڵی چلنی چووکەی زستان.
چارچاڤ/çarçav: ئانتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ چاڤ]
1 – ووشیار، چوارچاو، زرنگ.
2- سەرلێشێواو.
چارچەش/çarçeş: نتـ: چارچاڤ.
چارچەڤ/çarçev: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ چەڤ] چارشێو، چارشەڤ، پەردە: یاکۆ چاڤلکری یە، کارێ خوە زانێ.
:: ب چارچاڤ ل دۆرا خوە نهێری. چارچاڤان لێ مێزە کە. چارچاڤان ل هێڤیێ مان.
چارچەقڵی/çarçeqiľî: نتـ: خرمجون، هەرچوارپەل.
چارچەک/çarçek: ئانتـ:[ کباک][ سەز][ چار( چوار)+ چەک] پڕچەک، چەکدار.
چارچەک کرن/çarçek kirin: کتپ:[ کباک][ سەز] خۆپڕچەککردن.
چارچک/çarçik: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ چک] چوارگۆشە.
چارچکی/çarçikî: نچ:[ کباک][ چارچک+ ئی] چوارگۆشەیی : شێوەی چووارچێوەیی.
چارچم/çarçim: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ چم] چوارچێوە.
چارچمبل/çarçimbil: نتـ: چوارهەنگڵ، کوپەی چواردەسک.
چارچووڤە/çarçûve: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ چووڤە] چوارچێوە.
چارچێوە/çarçêwe: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ چێوە] چووارچێوە.
چارچی/çarçî: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ چی] چارجێ، چوارپارچە، چووارڕێ.
چارچیق/ çarçîq: نتـ:[ کباک، زا] زەوییەکە قوڕی زۆربێت، زەوینی زۆنگ.
چاردار/çardar: نتـ:[ کباک، زا] [ چار( چوار)+ دار] دارتەرم، داربەست : چواردار وەکوو تابووت وایە بریندار و کوژراوی لەسەر بەگوریس دەبەستن.
چاردەر/çarder: نتـ:[ ئەند][کباک]
1- دەروازەی دەرگا، چوارچێوەی دەرگا.{ ئیزۆلـی.ل. 86}.
2- چواردەر.
چاردەری/çarderî: نچ: چواردەری.
چاردەست/çardest: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ دەست] چواردەست.
:: چاردەستان پێ گرتن.
چاردۆر/çardor: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ دۆر] چووارەدەورە.
چاررەخ/çarrex: ئانتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ڕەخ] چوارکەنار، چوارلا.
چارروو/çarrû: نتـ:[ بیر][ کباک][ چار( چوار+ روو)] چوارڕوو.
چارووکە/çarûke: ن:[ کهـ] چاڕۆکە.
چارووکەدار/çarûkedar: ئان:[ کهـ] چاڕۆکەدار.
:: بەلەمی چارووکەدار. { سایە.ل. 217}.
چارڕێ/çarřê: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ڕێ] چوارڕێ.
چارڕێک/çarřêk: نتـ: جەمسەری دورێگەی تێک پەڕیو.
چارڕێیان/çarřêyan: نتـ: چووارڕێیان.
چارشانە/çarşane: ئانتـ:[ چار( چوار)+ شانە] مرۆڤی زەلام و چوارشانە.
چارشەب/çarşeb: نتـ:[ کباک، زا][ چار( چوار)+ شەب] سەرپێچ.ـ
چارشەڤ/çarşev: نتـ:[ کباک] [چار( چوار)+ شەڤ] چارچەڤ : پارچە و پەردەیەکە بەسەر تەختی خەوێدا دەدرێت.
چارشەڤ گرتن/çarşev girtin: کتن:[ کباک][ چارشەڤ+ گرتن]
چارشەڤ لخوەکرن/çarşev l xwe kirin: شڕ:[ کباک][ چارشەڤ+ ل خوە+ گرتن]
چارشەڤ کشاندن/çarşev kişandin: شڕ:[ کباک][ چارشەڤ+ کشاندن]
چارشەم/çarşem: نتـ:[ چار( چوار)+ شەم(؟)] چووارشەم.
چارشەم/çarşeme: نتـ:[ چار( چوار)+ شەم+ ئە( ناسراو)] چووارشەمە.
چارشەمەسووران/çarşemesûran: نتـ:[ چار( چوار)+ شەمە+ سووران] چووارشەمەسووران.
چارشەمب/çarşemb: نتـ:[ کباک][ چار+ شەمب] چووارشەم، چارشەم.
چارشەمبە/çarşembe: نتـ:[ کباک][ چار+ شەمب+ ئە( ناسراو)] چووارشەمە، چارشەمە.
چارشەمبۆ/çarşembo: نتـ:
چارشەمبی/çarşembî: نتـ:
چارشەنب/çarşenb: نتـ:[ کباک][ چار+ شەنب] چووارشەم، چارشەم.
چارشەو/çarşew: نتـ:[ ئەردە] چارشەب، سەرپۆش، چارشێو.
چارشەوپێچە/çarşew û pêçe : نتـ:[ ئەردە] عەبا و پێچە.
چارشەوپێشەو/çarşew û pêšew: نتـ:[ ئەردە] چارشێو.
چارشەونووێژ/çarşew û nûêj: نتـ:[ئەردە] سەرپۆشی نووێژی.
چارشەویەکتەختە/çarşew û yektexite: نتـ:[ئەردە] چارشێوی یەکتەختە.
چارشێو/çarşêw: نتـ:[ کباک] هیزار، هیزا، چارشەوپێشەو، چارشەو، چارچەڤ، کەمەچین(کباک) : پەڕۆیەکی گەورە و چوارگۆشەی ئاورێشمە یان سورمەیی یە، ژنان لە جیاتی باڵاپۆش دەیگرنەوە. کە زۆربەی جار ڕەنگاوڕەنگە.
چارشێوشان/çarşêwşan: نتـ:[ کباک] کۆڵوانە، چارەکە، چارۆکە.
چارشێونوێن/çarşêwniwên: نتـ: جاش، جاجم، مەوج.
چارشۆ/çarşo: نتـ:
1 – چارشێو : ئەو جاجمەی نوێنی تێوە دەپێچرێت.
2 – عەبای ژنانە.
چارک/çarik: نتـ:[کباک][چار(چووار)+ک(ۆک)] چارۆکەی ژنان، چارۆکەی سپی : ژن بۆ سووکی دەڵێن
:: چارکا من لە سەری تەبی.
چارکاسە/çarkase: نتـ:[ کباک] چوارهێندە.
چارکەنار/çarkenar: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ کەنار]
1 – چوارکەنار، چوار دەورە.
2 – [بیر] چوارکەناری جێومەتری.
چارکتێب/çar kitêb: نتـ:[ ئاین][ کباک][ چار( چوار)+ کتێب] بەچوار پەرتووکە پیرۆزە ئایینی دیان دەگووترێت، کە ئەوانیش یۆحنا، لوقا، مەتی، و پۆلچ نووسیوویانەتەوە لەدەمی( یەسوع)ـەوە.
چارگاڤ/çargav: نتـ:[ چار( چووار)+ گاڤ] چوارناڵە، غاردان
:: هەسپێ من چارگاڤ دچێ. : ئەسپی من بە چوارناڵە دەڕوات.
چارگاڤی/çargavî: نچ:[چارگاڤ+ئی] چوارناڵەیی.
چارگۆشە/çargoşe: نتـ:[ چار( چوار)+ گۆشە] چوارگۆشە، چارقۆزی.
چارگۆشەیی/çargoşeyî: نچ:[چار(چوار)+گۆشە] شێوەی چوارگۆشەیی.
چارگورچک/çargurçik: نتـ:[کباک][چار(چووار)+گورچک] چوارگورچک.
چارلەپ/çarlep: نتـ:[ کباک][ چار( چووار)+ لەپ] چوارپەل : ل سەرچار پێ، چوارپێیان.
چارلەبکی/çarlepkî: نتـ: چوارپەلـی.
چارلەبکی چوون/çar lepkî çûn: کتن: بەچاورپەلـی چوون.
ب چارلەپکی چوون/ b çar lepkî çûn: کتن:[ کباک] بەچوار پەلان ڕۆیشتن.
چارلنگ/çarling: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ لینگ]
1 – تەختی نووستنێنە لە دار.
2 – [مجـ] چوارپێ وەک مانگا، گامێش، کەڵ، ووشتر، کەر و ئێستر.
چارمەدۆر/çarmedor: نتـ:[ کباک] چوارکەنار.
چارمیدۆر/çarmîdor: نتـ:[ کباک] چواردەورە، چووارگۆشە.
چارمەزهەب/çarmeziheb: نتـ:[ کباک][ ئاین][ چار+ مەزهەب] مەبەس لە مەزهەبەکانی ئایینی ئیسلامە: شافیعی، حەنەفی، حەنبەلـی، مالکی.
چارمەشقە/çarmeşiqe: ن:
چارمەشقی/çarmeşiqî: ن:[ کباک] چوارمەشقی.
چارمێرکی/çarmêrkî: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ مێرکی] چۆچ.
چارمێرکی کرن/çarmêrkî kirin: کتپ:[کباک][چارمێرکی+کرن] چۆچ کرن.
چارمێرکی رۆنشتن/çarmêrkî roniştin: کتپ: چوارمشقی دانیشتن.
::چارمیرکی ڕۆنیشتن : بەچوار مێردەکی دانیشتن.
چارمخ/çarmix: نتـ:[کباک][ چار( چوار)+ مخ] خاچ.
چارنال/çarnal: نتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ نال] چوارناڵ، ئەسپی خۆشبەز، ئەسپی چەلەک.
چارنالێ چوون/çarnalê çûn: کتن:[ کباک] چوارنالێ چوون، بەچوارپەل چون.
چارنکار/çarnikar: نتـ: چوارتەرەف، چوارلایەن.
چارنیچەک/çarnîçek: نتـ:[بیر][ کباک] چوارگۆشە.
چارهاوێر/çarhawêr: ئاکتـ:[ کباک][ چار( چوار)+ هاوێر] چارئالـی.
چارهێل/çarhêl: ن:[ کباک][ چار( چوار)+ هێل] چارئالـی.
چارێز/çarêz: ن:[ کباک] چوارینە.
چارێگ/çarêg: نتـ:[ بیر] چارەگ، چاریەک، چارێک.
چارێن/çarên: ئانتـ:[ بیر] چوارێن.
چاریەک/çaryek: نتـ:[ بیر] چارەگ _ چارێگ : چواریەک لە کات و تشتی تردا.
چاریک/çarîk: ن:[ کباک][ چار+ یک] بەشێک لە چوار بەش.
چارین/çarîn: ن:[ کباک][ چار+ ین] شیعری چوارلەتە، روباعی، چوارخشتەکی.
چارینی/çarînî: نتـ:[ کباک] چوارلک، چوار خشتەکی.
چاریێک/çaryêk: نتـ:[ بیر] چاریەک، چارەگ.
.
.
__________
چار ² /ça: ن:[ پەهلەوی: čārak][ کباک] چارە، گوزوور، چارەسەر، دەرمان، تیمار، دەرەتان.{ تێبـ: مامۆستا کانگا بەرانبەرەکەی بۆ ئینگلیزی Solution داناوە].
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤیتەختی | itxatIW |
چارە/čare: ن:[کهـ]
1 – تەگبیر، ڕاوێژ، بیر وڕا، پەیکەر.
2 – چارەسەر، باشار، یاریکاری، دۆزینەوەی ڕێگای رزگاری.
3 – تیمار، دەرەتان، ڕایی کردن.
چارەئەندێش/çareendêş: نتـ:[ چارە+ ئەندێش] کەسێک بیر لە کارێک بکاتەوە و چارەی بۆ بدۆزێتەوە.{ گۆڤەند. ل. 320}.
چارەبوون/çarebûn: کتن:[ چارە+ بوون] چارەسەربوون، چارەهەبوون. \\ چارەنەبوون.
چارەتۆژینەوە/çare tojînewe: کتن:[ چارە+ تۆژینەوە] دۆزینەوەی چارە لە ڕێگەی تۆژینەوە و لێکۆلێنەوەوە.
چارەجۆ/çareco: نتـ: چارەدۆز، تەگبێرلێکەر، ڕاوێژیار، مشورخۆر: ئەوەی کە بەدوای چارەسەر و دەرمانەوەیە.
چارەجۆیی/çarecoyî: نچ:[] ڕاوێژیاریی.
چارەخواز/çarexiwaz: نفا: چارەدۆز.
چارەدۆز/çaredoz: نتـ: چارەجۆ، چارەکەر بەبیر و تەگبیر.
چارەدۆزی/çaredozî: نچ: چارەجۆیی، دبراندن، أێگەچارەدۆزینەوە، تنگبێرلێکردن، مشورلێخواردن، پێک هێنان.{هەژیر.ل. 463}.
چارەدیتن/çaredîtin: کتن:[ کباک] ڕێ لێدیتن. \\ چارەنەدیتن. { ئیزۆلـی. ل. 532}.
چارەک/çarek: نتـ:[ کورتکراوەی (چارەسەرێک)ـە] چارێک.
چارەکار/çarekar: نفا: کارساز، چارەساز.
چارەکاری/çarekarî: نچ: کارسازی، چارەسازی.
چارەکردن/çarekirdin: کتپ:1- چارەسەرکردن، باشارکردن، دەرەتان دۆزینەوە، دەرمانکردن، تیمارکردن.[ ئینگـ : Medical treatment]. 2- چارەسەرکردن، بەکاربردنی تەگبیر بۆ قوتاربوون لە دۆخی نالەبار و ناخۆش و وەدەستهێنانی دۆخێکی دڵخواز.{هەژیر.ل. 463}.
بەرهەڵستی چارەکردن/berheľistî çarekirdin: کتپ:[ پز] گیروگرفتی چارەکردن : بارێ لە جیهانی پزشکیدا کە ڕێگانادات کە تیمارنۆ نەێۆشەکە بکرێت.[ئینگ: contraindication].
چارەناس/çarenas: نفا:[ چارە+ ناس( ناسین)] چارەناسێن : کەسێک کە چارەسەری شتێک بزانێت.
چارەهەڵگر/çareheľgir: نفا:[ چارە+ هەڵ+ گر( گرتن)] شیاوی چارە.
.
.
___________
چار ³ /çar: ن:[ فار: چهر، پەهلەوی: čihr، čihrak] چارە.
چارە/çare: ن: جەفەر(پژ)، دیمەن، دیدار، ڕەنگ و ڕووخسار.
:: چارەیێکی دزێوی هەیە : ڕووخساری دزێوی هەیە.
بێچارە/bêçare: ئانتـ:[ بێ+ چارە] پەرێشان، ڕووت و ڕەجاڵ، ژارۆ، هەژار.
چارەپۆش/çarepoş: ئانتـ:[ چارە+ پۆش( پۆشین)] ڕووپۆش.
چارەپۆشی/çarepoşî: نچ:[ چارەپۆش+ ی] ڕووپۆشی.
چارەپیس/çarepîs: ئانتـ: ناشیرین، دزێو، بەدڕەفتار، کرێت.
چارەترش/çaretirş: ئانتـ: مۆن، گرژ.
چارەترشی/çaretirşî: نچ: مۆنی، گرژی.
چارەدژ/çaredij: ئانتـ: مۆن، گرژ.
چارە دژی/çare dijî: نچ: مۆنی، گرژی، چارەترشی.
چارەدیتن/çaredîtin: کتپ:[ چارە+ دیتن] ڕوودیتن.
چارەڕەش/çareřeş: ئانتـ:[ چارە+ ڕەش] بەلەنگاز(کباک)، بەختڕەش، بەدبەخت، بەرگەشتە، کڵۆڵ، بەتار، بووژما(کباک)، بۆژە، بووژمان، پەرێشان، خاکبە سەر، خاکەسار، خۆڵبەسەر.
چارەڕەش بوون/çareřeş bûn: کتن:[ چارەڕەش+ بوون] بەرگەشتەیی هاتن، بەدبەخت بوون. پەلیشین، شێوان، فەلشین، کڵۆڵبوون.
چارەڕەشکردن/çareřeş kirdin: کتن:[ چارەڕەش+ کردن] پەرێشان کردن، پەلیشاندن، تێکدان، شێواندن، فەلشاندن، کڵۆڵکردن.
چارە ڕەشی/çare řeşî: نچ:[ چارەڕەش+ ی] پەژارەیی، بەرگەشتەیی، بەدبەختی، شەلشی، خاکەساری، پەرێشانی، خاکەسەری، خاکبەسەری، خەمناکی، شپرزەیی، شێواوی، لێقەوماوی، ناشەف( هـ).
چارەسیاو/çaresiyaw: ئانتـ:[ هـ] چارەڕەش.
چارەسیاوی/çaresiyawî: نچ:[ هـ] چارەڕەشی.
چارەشڵ/çareşiľ: ئانتـ:[ چارە+ شڵ] سوورهوول، سووروفش، دەموچاوسووری ناشیرین.
چارەشڵی/çareşiľî: نچ:[ چارەشڵ+ ی] سوورهوولـی، سووروفشی.
چارەگران/çaregiran: نتـ:[ چارە+ گران] چشت یان گیان لەبەری ئێسک قورس.
چارەگرانی/çaregiranî: نچ: ناشرینی، ئێسک قورسی.
چارەنووس/çarenûs: نفا:[ چارە+ نووس( نووسین)]
1 – بەخت، سەرنڤشت، قەزاوقەدەر.
2 – نێوچاوانی مرۆڤ بە چاکی یا خراپی.
:: هەرشتێک بەسەرم بێت چارەنووسی خۆمە و بەس.[ ئینگـ: Fate، Destiny].
___________
چار 4 /çar: ن:[ هـ، جا] مەڕێکی لەش سپی خاڵێکی ڕەشی یا خەتێکی درێژ و ڕەشی بەنێو چاودا هاتبێت. ماڵاتێکە نێو چاوان یا ڕووی سپی بێت و دەورەی ڕووی ڕەش بێت. قەشان، بەش، مەڕێکە گووێی سپی بێت.
.
.
____________
چار 5 /çare: ن:[ کباک] پەردە، دەسڕەی بووکییە، دەسماڵ وەوی، کراسی کچێنی.
چارە/çare: ن: ژن و شوویی، تێکەڵی، بنی كچان، خوێنی کچان.
.
.
.
.