چاڵ/çaľ: ن:

1 – کۆرتک، قۆرت، قووڵکە، چاڵێ( هـ) : جێگای نەوی و نزم لە زەویدا.

2 – [ توێ] نشێوی، نەوین. { پەزیشکی. ل. 10}.

چاڵان/çaľan: ن:[ کۆ] قوڵکەسازی، چاڵسازی.

چاڵاو/çaľaw: نتـ:[ چاڵ+ ئاو]

1 – بیر _ بیراو، دەڤی، قۆلیت، وێڵ( ئینگـ) : ئاوی بیر.{ کەمال جەلال غەریب، ب1، ل، 191}

2 – گۆل، گۆلاو، ئەستێل( زرا).

3 – سوواڵەتێکە ئاوی تێدا دەدرێت بە مریشک و سەگان.

چاڵاوێن/çaľawên: نتـ:[ چالاو+ ئێن] چاڵاو.

:: چاڵەوێنی سەگی : قاپێکە ئاوی تێدا دەدرێ بەسەگی.

چاڵاوی/çaľawî: نچ:[ هـ] بیر، چاڵاو.

چاڵایی/çaľayî: نچ: قووڵایی، چاڵی.

چاڵدا کەفتن/çaľda keftin: کتن: چاڵبوون.

چاڵکراو/çaľkiraw: ئانفا: بەقولت.

چاڵ و بلۆق/çaľ û biloq: ئانتـ:[ چاڵ+ و+ بلۆق] چاڵوچۆڵ، کەندولەند.

:: زەوییەکە چاڵ و بلۆقە.

چاڵوچۆڵ/çaľû çoľ: ئانتـ:[ چاڵ+ و+ چۆڵ] چاڵچاڵ، قوولچ قوولچ : شوێنی بەرزونزم لە زەیدا.

چاڵێ/çaľê: نتـ:[ هـ] چاڵ.

             گولبژێرێک لە جۆرەکانی چاڵ         

چاڵایی پێ/çaľay pê: نتـ:[ توێ] بەری پێ.

چاڵایی دیوار/çaľay dîwar: نتـ: تاقچە.

چاڵایی نیوەبازنەیی/çaľay nîwe bazineyî: نتـ: لەنشێوی چیادا. [جێۆ][ ئینگـ : Cirque].

چاڵە/çaľe: نتـ:[فە][ چاڵ+ ئە] دۆڵ کە گەنم و ساوار تێدا دەکووتن.

چاڵە بەفر/çaľe befir: نتـ: چاڵێکی قووڵە سا گچکە یا گەورە بێت، زستانان یا لە لە سەرەتای بەهادا، پأی دەکەن لە بەفر و خوێی زۆر بەسەردا دەکەن و بە کا دایدەپۆشن بۆ هاوێنێ. بەبەفری ناو ئەو چاڵە دەكووترێت : بووز.

چاڵە پا/çaľe ba: نتـ:[ کباک] چووارلەپ، چووارپەل.

:: لسەر چاڵە پا دگەڕێ  : لەسەر چوار پەلان دەگەڕێ.

چاڵە پیرۆشک/çaľe pîroşik: نتـ: قوولکە پیرۆشک، قوولکەی پیرێژنۆکە.{ڕێژگە، ل، 90}.

چاڵە چەقیلە/çaľe çeqîle : نتـ: چارەچەقیلە.

چاڵە زوخاڵ/çaľe zuxaľ: نتـ: چاڵی ڕەژوو.

چاڵە قووتە/çaľe qûte: نتـ: چاڵێکی گچکەی کەمێک قووڵە لە زەویدا بۆ ئاوور چێ دەکرێت.

چاڵە قوتکە/çaľe qutike: نتـ:[ واز] مات : قولکەی چکۆڵە بۆ هەڵماتێن.

چاڵە گەنم/çaľe genim: نتـ:[ کشت] گەنمەچاڵ، چاڵی گەنم.

چاڵبێش/çaľbêş: نتـ:[ کباک] ئاژەڵێکە سەر و لاقەکانی سپی بن.

چاڵ بیستان/çaľ bîstan: نتـ:[ کشت][ چاڵ+ بیستان] چوار بێستان : ئەو چاڵ و دێراوانەن، کە لە نێوبێستانادا شووتی و چشتی تری تێدا دەچێندرێت.

چاڵتینگ/çaľtîng: نتـ:[ توێ] قووڵکەستۆ : قووڵکەی ژێرگەردنێ.

چاڵ چاڵان/çaľ çaľan: نتـ:[ ئەردە] گەمەی چاڵێن.

چاڵ چەناگە/çaľ çenage: نتـ: چالک، دنگ( ل)، ئەرزینی چاڵ و قووڵایی چەنەگە : چاڵی چەنڕگە .

چاڵی چەناگە/çaľî çenage: نتـ:[ توێ] چاڵایی چەنەگە.

چاڵ دووینە/çaľ dûyine: نتـ:[ ئەردە] چاڵی دۆینە : شووێنێکە کەشک یا پەنیری لە شیری ترش دەگرن.

چاڵ زینان/çaľ zînan: نتـ: زیندان، چاڵی زیندان.

چاڵ ووێنک/çaľ uwênik: نتـ:[چاڵ+ووێنک] چاڵێکە ئاو یا دۆی تێدەکرێت تا سەگ لێی بخواتەوە.

چاڵی/çaľî: نچ: چاڵایی، قووڵی _ قووڵایی: شوێنی نەوی و نزم.

چاڵی بەرلووت/çaľî berlût: نتـ:[ توێ] قووڵایی لێوی سەرەوە، قووڵایی پێش کەپۆ.

چاڵی چاو/çaľî çaw: نتـ:[ توێ] زۆ : کاسەی چاو.

چاڵی دەغڵ/çaľî de: نتـ: ئەنبار.

چاڵی ژێر ئەژنۆ/çaľî jêr ejno: نتـ:[ توێ]

چاڵی ژێر چاو/çaľî jêr çaw: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : infraorbital].

چاڵی ژێر کاسەی ئەژنۆ/çaľî jêr kasey ejno: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  infrapateller].

چاڵی ژێرمل/çaľî jêr mil: نتـ:[ توێ] بەو چاڵە دەگوترێت، کە دەکەوێتە نێوان سنگ و ملەوە.[ ئینگـ :  jugulum].

چاڵی سەهۆڵان/çaľî sehoľan: نتـ:[ ئینگـ : Cirque glacier].

چاڵی گووپ/çaľî gûp: نتـ:[ توێ] چاڵایی ڕوومەت.

.

.

______________________________

چاڵ/ç: ن: ئه‌رخ (كباک)، قوڵکه‌.

.

.

.

.