باپیر/bapîr: نتـ:[ خێز][ با (باب)+ پیر( 1- پیەر ( كباش : باووك : زەبیحی). 2- پیل( مەزن، گەورە : نانەوازادە)] بابەگەورە، باوكی باووك، باووكی دایك، كال، بابا، باوا، بابەگەورە.
باپیران/bapîran: نتـ:[ كۆ] باوان، ئاژداد _ ئەژداد، بنەوبنەچەك، تۆرەوە.
باپیرە/bapîre: شر:
1 – باپیر.
2 – گازكردنی باپیر.
{ تێبـ : كە هەندێك جار باپیرەكە بەنەوەی خۆی دەڵێت : باپیرەكەم }.
باپیرەگەورە/bapîre gewre: نتـ: باوكی باپیری كەسێك دەگرێتەوە كە واتا چوار پشتی نوێترین نەوە.
.
.
_____________________
باپیر/bapîr: نتـ:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینەیە.
.
.
.