بات ¹ /bat: ن: هەرشتێکی جێگای شتێک تر بگڕێتەوە یان پێی بگیڕێتەوە، هەر کار یان شتێکی وەبەر شتێک یان کارێکی دیکە بکەوێت یان وەبەری بخرێت.

{

لە باتی خوێنی خۆم ڕازیم بە ماچێک

دەسا بیدە هەتا زیندووم ماووم

}{ – }.

:: لە باتی ئەوەی وا دەستە و ئەژنۆ دانیشتووی هەڵستە بڕۆ هەوڵێ بدە.

{ تێبـ: ئەم ووشەیە هەمیشە( لە)ی لە پێشەوە دێت و بەتەنیایی دەکار ناکرێت.

:: لەجیاتی، لەبڕی، لە بڕێتی.

.

.

___________________________

بات ² /bat: ئاک:[ کباش، ل] کننک، جەم، تە، لای تۆ.

باتی/batî: ئاک: لە جێگەی، لەبڕی، جیات.

:: تۆ لە باتی من بچۆ.

.

.

____________________________

بات ³ /Bat: ن:[ جێۆ][ کباک] ناوی گوندێکە لە ژووری شاری( مدیاد)، ڕەنگە مەلا( باتەیی) خەڵکی ئەم گوندە بێت.

.

.

.

.