زەین/zeyin: ن: ئەو لایەنەی ژیری و هۆشیارییە کە وەکوو ئاوێتەگەلێک لە ھزر، پێزانین، بیرەوەری، سۆز، ویست، وە خەیاڵ ئەزموون دەکرێت.

1 – ده‌روون، رۆح.[ ئینگـ : Psyche, Mentality].

2 – بیر، (بیره‌وه‌ری).[ ئینگـ : Memory].

زەینی/zeyinî: نچ: سۆنگه‌ی، سروشتی، زاتی.[ ئینگـ : Intrinsic].

زەینی به‌رپێوا/zeyinî berpêwa: نتـ: زه‌ینی نادیار.[ ئینگـ : Implicit Memory].  

زەینی بەبێ مەرج/zeyinî bebê meric: نتـ: لەكۆی هەموو بەشە جۆراوجۆرەكان زەین لەژێر دەسەڵاتی زەینیی كەیهانی دایە و زەینی كەیهانیش لە ژێر دەسەڵاتی ویژدانی شاراوەیە كە لە هێزی ئەتەر دروست بووە.

زەینی بینای مرۆڤ/zeyinî bînay mirov: نتـ: سەبارەت بە ئەندازیاریی زەین لە پەرتووکخانە جۆراوجۆرەكاندا پێناسەی زۆر كراوە و زانست و زانیارییەكان تەنیا بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی زەینیان پێناسە كردووە.

زەینی پێواژۆیی/zeyinî pêwajeyî: نتـ: زه‌ینی ڕه‌وتی.[ ئینگـ : Procedual Memory].

زەینی تاک/zeyinî tak: نتـ:

زەینی درێژ ده‌م /zeyinî dirêj dem: نتـ:[ ئینگـ : Long Term Memory].    

زەینی سەروو/zeyinî serû: نتـ: 

زەینی خواروو/zeyinî xwarû: نتـ:

زەینی كەیهانی/zeyinî keyihanî: نتـ: 

زەینی كۆ/zeyinî ko: نتـ: 

زەینی كورت ده‌م /zeyinî kurt dem: نتـ:[ ئینگـ : Short Term Memory].  

زەینی مەرجی/zeyinî mercî: نتـ: 

زه‌ینی به‌رڵێوا، زه‌ینی نادیار : Implicit Memory

زەینی نێوان/zeynî: نتـ: 

زەینی وێنەیی/zeyi nî wêneyî: نتـ:[ ئینگـ : Iconic Memory]. 

ئەندازیاریی زەین/zeyin: ن: زەین تەنیا ئامراز و كەرەستەیەكە بۆ مرۆڤ خاوەنی زانستێكی سەرووتر لە زەینی خۆیەتی. [ ئینگـ : Meditation].

 

زایه‌ندیه‌تی، ئاژۆكی سێكس : Sexuality

.

ئەوە لە هێزی كردەوەی مێشكی مرۆڤ بە تەواوەتی دیارە كە مرۆڤێك تەنیا لە سەداچەندێکی هێزی میشكی كەڵك وەردەگرێ‌.

مرۆڤ لە هەموو بوونەوەرەكان بەرزترە و خاوەنی هێزێكی دەروونییە كە تەنانەت لە زەینیش سەرترە. بیری مرۆڤ تەنیا بۆ ژیان بەسەربردن تا ئاستی نێوەنجی لە ئیستانداردەكانی ڕۆژانە كەڵكی لێ وەدەگردرێ‌، لە كاتێكدا كە توانایی مرۆڤ زیاتر لە هێزی زەینیەتی.

نیازی مرۆڤ بە زەینی، ئەوی كردۆتە بوونەوەرێكی لاواز، لە كاتێكدا كە بەرزترین هێزەكان لەو دا شاردارونەتەوە.

ڕەوانناسان لێكۆلێنەوەی زۆریان لەسەر زەین كردووە بەڵام حەقیقەت ئەوەیە كە ئەوانیش یەخسیری زەینن. یەخسیر بونی مرۆ لە زیندانی زەین هۆكاری هەموو ئازار و گیروگرفتەكانیەتی. هۆكارەكەشی دەگەرێتەوە بۆ میكانیزمی زەین كە لێرەدا باسی دەكەین. مرۆڤ سەدانەوەد زیاتریشیان زەینی خۆیان بە باشی ناناسن و هەر بەو هۆیەشەوە بە ئاسانی دەكەونە داوی زەین و ڕاستینی بوونی خۆیان فەرامۆش دەكەن.

 زەین وەدیهێنەری ئەو خاڵانەیە:
 1ـ. دڵەراوكێ
 2 . تێكچوونی باری دەروونی و ڕەوانی
 3 . كێشەی خاوخێزانی و پیشەیی و سۆزداری
 4 . فكری مزیڕ و ئازاردەر
 5 . حەز و ئارەزوو و خولیاكانی دەروون
 6 . دەغەزداری
7 . نەخۆشی جەستەیی.
 خاڵی سەرنجڕاكێش ئەوەیە كە زەینی هەر كەسێك خاوەنی خوێندنەوەیەكی جیاوازە و بە گشتی زەین بەمجۆرە ڕیزبەند دەگرێ
 ‌1 . زەینی كەیهانی
 2 . زەینی كۆ
 3 . زەینی تاک
 4 . زەینی سەروو
 5 . زەنیی خواروو
 6 . زەینی نێوان
 7 . زەینی مەرجی
 8 . زەینی بە بێ مەرج لە كۆی هەموو بەشە جۆراوجۆرەكان زەین لە ژێر دەسەڵاتی زەینیی كەیهانی دایە و زەینی كەیهانیش لە ژێر دەسەڵاتی ویژدانی شاراوەیە كە لە هێزی ئەتەر دروست بووە.

مرۆڤێكی ئاسایی تەنیا لە زەینێكی تاكی وشیارە و نازانێ‌بەشە جۆراوجۆرەكانی زەین چۆن كاریگەرییان هەیە لە ژیانی ئەو دا و نازانێ‌چۆن بە بێ ئەوەی كە خۆی بزانێ‌دەبێتە دیلی هێزە شاراوەكانی زەین.

بە گشتی سایكۆلۆژی زانستێكی تەلقینیە كە تەنیا پێوەندی بە ڕاكێشان و وەرگرتنی زانیاریی پێشوەخت هەیە و زۆربەی ئەو داتا و زانیارییانە مەسنووعی و لە ژێر كاریگەریی زەینی كەسانی ترە. بەڵام باشترین زەین ئەو زەینەیە كە بە شێوەی سروشتی هەر كەسێك بە دەسكاریی نەكراویی كەڵكی لێوەردەگرێ‌.

زەینێك كە خاوەنی هەست و سۆز و عەقڵ و بیرە سەرەكیەكانی ئێمە بێ. زەینێك كە لە ژیركارگەریی تەڵقین و وەرگرتن دایە وەك ماڵیكی بێ قانونە كە هەمو كەسێك دەتوانێ‌بێتە ناوەوەی و بیخاتە ژێر كاریگەریی بابەتی تایبەتی خۆی و كۆنترۆڵی بكات.

بە گشتی تەواوی بەشەكانی زەین لە زەینی كەیهانیەوە هەتا زەینی بێ مەرج لە حاڵەتەكانی ژێرەوە پێكهاتوون:

1ـ ماناس(manas) ٢. چیتا (chita) ٣. بوودهی (buddhi) ٤. ئێهنكار (ahnkar)
ئەو 4 حاڵەتە كە پێكهاتەی مێشك دروست دەكەن بەم جۆرەن ماناس: بەرهەمهێنەر و دروستكەری هەستی بۆن و تام و بیستن و لامەسەیە كە لەرێگەی گوێ و هەستی دەستلێدان فەرمان بۆ مێشك دەنێرێ ‌و وەرگرەكانی مێشك شەپۆل و هێزی ماناس وەردەگرن و ئێمە كەڵكیان لێوەردەگرین و لە بنەڕەت دا ماناس وزەیێكە كە لە ئەتەرەوە دروست بووە و ئەتەریش لە لایەن هێزی پرانا ماناس پێك دێ‌.(رەوانناسان ئەتەر بە ویژدانی نووستوو دەزانن) هەموو كردەكانی ماناس بە شێوەی سیستماتیكە و ئەو بەشە دروستكەری حەزی ئێمە بە خواردن و جل و بەرگ و ڕەنگ و هێزی بیستنی ئێمەیە.

بۆ نمونە كەسێكی كەڕ تەنیا نەخۆشێكی جەستەییە و وەرگری شەپۆلەكانی ماناس لە مێشكی ئەودا چالاك نییە و كار ناكات یانخود كەسێك كە هەستی بۆنكردنی نەماوە، لە ئەسڵ دا هێزی ماناس دەچێ‌بۆ میشك بەڵام بە هۆی چالاك نەبوونی گردیلەكانی بیستن یان تام كردن و بۆن كردن لە میشكدایە. كاری سەركی ماناس تام كردنە و بە پێی سەلیقە و حەز هەموو شتێك تام دەكات و چێژی لێ دەبینێ‌و هەر شتێكیشی پێخۆش نەبێ ڕەدی دەكاتەوە.

2ـ چیتا: بەشێكی تر كە زەین دروست دەكات چیتایە. چیتا شێوەكان، جوانی، فۆرم و ڕەهەند و هاوئاهەنگی لە ڕیگەی هەستی جەستەیی لە كاناڵی چاو وەردەگرێ‌و پێوەندی ڕاستەوخۆی بە چاو هەیە.

ئەویش وەك ماناس هەر شتێكی حەزی لێی بێ قبووڵ دەكات و نەخواراوەكانیش ڕەد دەكاتەوە و بە تەواوی سیستماتیك كار دەكات لە بەر ئەوەی كە لە ژێر كۆنترۆڵی هێزی پرانایە و پراناش لە لایەن ئەتەرەوە بە شێوەی سیستماتیك دروست بووە .

3ـ بودی: بودی بەشی دادوەری و بریاری زەینە كە هەمان عەقڵە و هەموو ئەو شتانەی لەدوو بەشەكی دیكە وەریدەگرێ‌لە ڕێگەی بیركردنەوە بریاری لەسەر دەدا و بۆ جێبەجێ كردن دەیدا بە بەشی چوارەم واتە ئەهنكار.

4ـ ئەهنكار: بەشێكە كە بریارەكانی بودی یان هەمان عەقڵ جێبەجێ دەكات. ئەهنكار هەروەها خاڵی جیاوازیی خۆی لەگەڵ ئەوانی تر جیا دەكاتەوە و ڕوكنی ئارەزوو و حەزی هەر مرۆڤێكە و كاتێك زۆر گرینگی پێبدرێ‌دەبینە خۆویستی و بە شێوەی سیستماتیك لە مرۆڤەكە كەسێكی خۆ ویست و مەغرور دروست دەكات و هەر بۆیە ئەهنكار بەشی بەرێوەبەری و بەشی ئارەزووەكانە. بە شێوەی گشتی زەین لەو 4 بەشە سەرەكیە پێكهاتووە.

بەڵام ئەو 4 ڕوكنەش تەنیا 4 پایەەی سەرەكی بینای زەینن. بەڵام لە ناو ئەو بینایە هێزی تریش بوونی هەیە كە پێكدێن لە 5 ئارەزووەكانی زەین. 5 ئارەزوو و خولیاكانی زەین: 1 تووڕەیی 2ـ زێدە ویستی 3ـ پێوەندداریەتی 4ـ هەوەس و مەیلی سیكسی 5ـ خوویستی و خۆ بەزل زانی سانسكارا: لە كۆی هەموو بەشەكانی زەین لە ژێر كاریگەریی هێزێكی جوڵاوە كە پێی دەوترێ ‌سانسكارا.

سانسكارا بریتیە لە هەموو بیرەوەرییە ناخۆش و مەنفیەكان كە لە سەرەتای منداڵیەوە بە هۆی كاریگەریی ژینگەیی و كۆمەڵایەتی بە هۆی مەترسیەكان و ڕووداوی تاڵی ژیان زۆربەی هەلس و كەوتەكانمانی لە ژێر دەست دایە.

سانسكارا سەرچاوەی هەموو دڵەراوكێ و گومان و ناباوەریی و بیری ئازار هێنەری ئێمەیە كە دەتوانێ‌پێش بە دەرفەتی شیاو كە بۆ سەركەوتنمان لە ژیان پێویستە بگرێ‌. بە شێوەی گشتی بیری مزیڕی سانسكارا كاریگەری زۆری لەسەر پێوەری كاریی بنەماڵەیی و هاوسەرایەتی و پەروەردە و ڕیوشوێنە كۆمەڵایەتیەكان خوێندن و تەندورستی جەستەیی و ڕەوانی ئێمە هەیە.

كۆنترۆڵی زەین: لەبەرانبەر هەموو مێتۆد و شیوەكانی نەهێشتنی دڵەراوكێ و ترسە دەرونیەكان كە لە لایەن ڕوانناسانەوە تا ئێستا هاتۆتە ئارا كۆنترۆڵی زەین بایەخێكی زۆری هەیە. هەر چەند زۆرێك لە ڕەوانناسان لە ڕێگەی هێپنۆتیزم هەوڵ بۆ كۆنترۆڵی زەینی نەخۆشەكانی خۆیان دەدەن یان لە ڕێگەی ڕاوێژەوە تاكەكان لەگەڵ ترس و كێشە دەروونیەكانی خۆیان ڕووبەروو دەكەنەوە، بەڵام هێپنۆتیزم تەنیا جۆرێك دەرمانی كاتیە كە تا ماوەێك كەسەكە هێوەر دەكاتەوە. شێوەكانی تەملاینی لە میدیتەیشن جۆرێك كاركردی پراكتیكی هەیە كە كەسكە لە ڕێگەی تەمرلاینی بەردەوام خۆی هێدی هێدی چارەسەر دەكات. هەر چەند سەرەتا بوونی مامۆستایێك پێویستە تا كەسەكە سەبارەت بە ڕێگە و مكانیزم و ئورگانی زەین ئاشنا و ڕێنوینی بكات و لە تەمرنەكانی دا یارمەتی بدات، بەڵام لەپاش ماوەێك كەسكە دەتوانێ‌بە لەسەرە خۆیی لە ڕێگەی تەمرینەكانەوە بەسەر زەینی خۆیدا زاڵ بێ و هێزی بیركردنەوەی لە دەستی زەینی دابێ و بە شێوەیێكی بە هێز توانای كۆنترۆڵی و بیركردنەوەی خۆی هەبێ.

.

.

.

.

{

سەرچاوە : ئاوێزە

}