– ئه‌وار/ewar – : ئه‌وار : پاشگرێکه‌ له‌زمانی کوردی که‌ بۆ هه‌بوون.

 خوێند + ئه‌وار  خوێنده‌وار
 ئومێد + ئه‌وار  ئومێده‌وار

.

.

______________________

– ئه‌وار/– ewar:[ ئه‌+ وار} پاشگرێکه‌ له‌زوانی کوردی، ده‌ڵکێت به‌دوای ناوه‌وه‌، ناوێکی نوێی لێدروست ده‌کات.

 ده‌ست + ئه‌وار  ده‌سته‌وار
 کۆڵ + ئه‌وار  کۆڵه‌وار

.

.
_____________________

– ئه‌وار/– ewar: ن: هه‌وار 

 تێبینی 
  ئه‌م وشه‌یه‌ وه‌ک پاشبه‌ند له‌ چه‌ند وشه‌یه‌کی کوردییدا ده‌بیندرێت بۆ شوێن و جێگا ده‌ستنیشان ده‌کات
 لێر + ئه‌وار  لێره‌وار
 شوێن + ئه‌وار  شوێنه‌وار
 ئاس( اثر) + ئەوار  ئاسه‌وار

.

.

_____________________

ئه‌واره‌/eware: ئان:[ کباک] ئاواره‌، بێ ئیش.

ئه‌واره‌یی/ewareyî: نچ: ئاواره‌یی، بێکاری.

.

.

___________________

 – ئه‌واری/ – ewary: پاشگرێکی تێکه‌ڵاوه‌ له‌زمانی کوردیید به‌واتای هه‌بوون

1 – که‌به‌دوای ڕیشه‌ی چاوگه‌وه‌ ده‌نووسێت و ده‌یکات به‌( حاسل مه‌سده‌ر) : خوێنده‌واری.

2 – به‌دوای ناو و ئاوه‌ڵناوه‌وه‌ ده‌ڵکێت و ده‌یکات به‌ناوی چاوگ.

 کۆڵ + ئه‌واری  کۆڵه‌واری
 کورد + ئه‌واری  کورده‌واری
 کوێر + ئه‌واری  کوێره‌واری

.

.

.

.