باخلە/baxile: ن:

1 – تۆربین، خورجی تۆودان، تۆمدان، تۆمدانە : توورەكە یەكە جووتێران تۆوی تێدەكەن و دەیوەشێنن.

2- دەگوێزرێتەوە بۆ جێگای تایبەتی خۆی.

 تێبینی 
 تەنیا (مەردۆغ) ئەم ووشەیەی نووسیووە، و من بۆ ئەوە دەچم كە بە ئەم جۆرە[ باخ+ ئەڵە( ئە : سوواوە )] بووە بە [باخڵە]{ زەبیحی}.

.

.

_______________________

باخڵە/baxiľe: ن:[ كناو، ئەردە][ كشت]: شەتلگا، تۆمەدانە : دووكانی شەتڵ : پارچە زەویەكی گچكە و خۆشكراو و گێڵدراوە زبڵ تێكراوە و كە تۆوی هەر ڕووەكێكی تێ بچێندرێت دوای سەردەرخستن و كەمێك بەرزبوونە وەی پێی دەڵێن شەتڵ، چونكە لەوێ دەگۆێزرێتەوە بۆ ناودێراو یا زەوی ئامادەكراو. دەفرێكە تۆوی تێدا دەبرێت بۆ سەروەردان بۆ وەشاندنی.

.

.

___________________

باخڵە/Baxiľe: ن:[ جێۆ] ناو گوندێکە لە دەڤەری کامیاران.

.

.

.

.