قوڵكە/quľke: ن:[ قوڵ+ کە] ئەرخ( کباک)، چاڵ، گۆنجال.
{
منیش بابردەڵەی بەر گێژەڵووکەم
دەمێک لەو قوڵکە، تاوێک لەو چڵووکەم
}{ هێمن: ئەڤین بلۆک}
یان
{
تۆ بسوتێنی، بەمن پێ بکەنێ
قوڵکە بۆ ناشتنی خۆی هەڵبکەنێ
}{ هێدی: ئاڵەکۆک}
قوڵكەی چاو/quľkey çaw: نتـ:[ ئاژ][ توێ] چاڵی چاو.
:: قوڵکەی چاوی ئەسپ و ماین.
.
.
____________
کانی قوڵكە/ľkeKanî qo: ن:[ کوردستان] ناوی گەڕەکێکە لە شاری هەڵەبجە.
:: ئەو کاتە کرێچی بووین لە ماڵی ( وەستا تۆفیق ) دا ، خانووەکەیان لەگەڕەکی ( کانی قوڵکە ) بوو ، کۆڵانەکەیان دواکۆڵان و ریزە ماڵی هەڵەبجە بوو{ نانوازادی}
.
.
.
.