تاب/tab: ن:[ كباک][ تاب ( ڕەگی چاووگی ( تابیدەن ( تابیدن)، تافتەن ( تافتن))ی فارسین، واتە ڕووناکی و ورشەدان، گەرمی دان، پێچان و پێچ دان و تواندنەوە و سووڕکردنەوە ]
1 – داو یان پێچدان.
{
مەشاتەی حوسنا ئەزەڵ چەمگالی زولفان تاب دا
دا عشق هل بت پێل بە پێل، قەلبێ مە پێ جەلاب دا
}{جزیری}.
یان
{
کە دلرا تاب هر چینش بکفری میبرد دینش
ز تاب جعد مشکینش چەخون افتاد در دلها
}{ جزیری، ل، 4، هەژار}
مانای وشەکان و هەژار شەرحی لێکردووە |
میهر: خوشەویستی، شەفەق: تیشک، سەعد: پیرۆز یان ناوی ئەستێرەیەکە، شرین: شیرین، لەعل: لاڵ. لێوی باری پێ شبهاوە!. وەعد: بەڵێن، شبهەت: وەکو، ڕەعد: گرمەی هەور، عەجیبم: سەیرماوم، لێ: بەڵام، ژڤێ: لەو، جەعد: مووی لول خواردوو. |
وەرگێڕانی هەژار بۆ دوو بەیتی مەلای جزیری |
2 – پاشەر، تووانایی _توونایی، هێز.
تابان/taban: ئانفا:[ فار: تابان] درەوشاوە، ڕووناک، گەش،( درەخشان، بەدرەوشین).
:: ماهی تابان
:: خورشیدی تابان
:: ڕوویی تابان.
تابان/Taban: ن: [ ناڤ] ناوی ئافرەتانە.
تابان/Taban: ن: [ جێۆ] گردێکە لە باشووری شاری حەسەکە.
:: گردی تابان لە جزیرە بە نێوبانگە.
تابان/Taban: ف: تا سەروو، تا سەربان.
تابدار/tabdar: ئانتـ:[ كباک][ تاب+ دار] بەپێچ، گەلەک ڕۆن، شەفەقدار، پڕخەلەک.
{
گوررەیی تابدار عەنبەرکە
خەمری یێن شەنگ میسکی ئەژفەرکە
}{ جزیری}.
تابش/tabiŝ: نتـ:[ تاب+ ش]
1 – درەوشانەوە، پرتەودان، ڕۆشنایی و گەرمایی ڕۆژ، هەتاو و ئاگر.
2 – سوورکردنەوەی ئاسن بەئاگر.
{
شەرەری تابش و بارش لەدەمی ڕەعدی بەهار
ئەسەری سۆزشی گریانە لە ئەفغانـم دا
}{ نالـی}.
.
.
.
.