تازە ¹ /taze: ئان:[ پەهلەوی: تازەک][ فار: تازە][ ل: تازە] تەزە ( زا).
1 – نوێ، نەو >< کۆنە.[ ئینگـ : recent]
2 – شین، شەق بۆبەر و میوە و گیا >< ویشک، سیس.
تازەبوون/tazebûn: کتن:
1 – کۆن نەبوون، نوێ بوون.
2 – تازە پەیدابوون، تازە لەدایک بوون.
تازەبوونەوە/tazebûnewe: کتن:
1 – شتی کۆن کە لە سەرڕاوە ساز بووبێتەوە، نوێ بوونەوە.
2 – بووژنەوە، ژیانەوە.
تازەداهاتن/tazedahatin: کتن:[ تازە+ داهاتن] شتێک کە تازەپەیدابووبێ یا بووبێتە باو.
تازەکردن/tazekirdin: کتپ:[ تازە+ کردن] [ ئینگـ : frehing]
تازەکردنەوە/tazekirdinewe: کتپ:[ تازە+ کردن+ ئەوە]
1 – دەست پێداهێنان وسازکردنەوەی شتێک کە هەندێک کۆن بووبێ، نوێکردنەوە.
2 – دووپات کردنەوەی هەندێک کردار کە زەمانێکی بەسەردا تێپەڕیبێ.
:: دیدار تازەکردنەوە
:: پەیمان تازەکردنەوە.
تازەلەدایکبوونەوە/taze le dayikbûnewe: شڕ:[ ئد] بووژانەوە، سەر لەنوێ ژیانەوە، چارەسەربوونی گیروگرفتێک و هیوادار بوون بە ژیان.
تازەیی/tazeyî: نچ:[ تازە+ ئیی] تازەبوون، نوێ، نڤاویی. >< کۆنی.
.
.
______________
تازە ² /taze: ئاک:
1 – ئێستا، نووکە.
:: دوو سەعاتە دانیشتووم تازە لێم دەپرسی چۆنی.
2 – ئیدی، ئیتر، تازەکانێ.
:: تازە ئەو ماڵە بۆ من نابێتەوە ماڵ.
:: ڕۆیشت و تازە نایەتەوە.
3 – بەم زوانە، تازووکە.
:: تازە دوکانم داناوە،
:: هێندە لەمێژنیە تازە ژنم هێناوە.
4 – دەگەڵ ژمار و بژار دێت و مانای درەنگ و زۆر نەبوون دەدات.
:: تازە سەعات دەی شەوە! .
5 – سەرەڕای ئەوانە، لەوە تێپەڕێ.
:: ماڵم بۆ دانا.
تازەگی/tazegî: ئاکتـ:
1 – بەتازەیی، چتی تازە و نوێ.
2 – بەمزوانە، نەدوور.
تازەباو/tazebaw: نتـ:[تازە¹ + باو²] تازەداهاتوو : هەرتشتێک تازەداهاتبێت وبرەوی سەندبێت، شتی باوی رۆژ.
تازەبەر/tazeber: ئانتـ:[ تازە+ بەر] نۆبەرە: بەر و میوەی تازە.
تازەبەهار/tazebehar: ئانتـ:[ تازە+ بەهار] نەوبەهار: بەهاری نوێ، سەرەتای بەهار.
تازەبرین/tazebirîn: نتـ:[ تازە¹+ برین]
1 – برینێک کە تازە و لەش لەوتبێ و هێشتا خۆش نەبووبێتەوە.
2 -[ئد] کۆستی نوێ. تازەزام، گەرمەبرین.
تازەبووک/tazebûk: ئانتـ:[ تازە¹+ بووک] نەوبووک، نۆبوو ک: کچێکی تازە شووی کردبێت >< تازەزاوا.
تازەپیاکەوتوو/tazepyakewtû: ئانفا:[ تازە+ پیاکەوتوو(پیاکەوتن)] تازەکیسە: کەسێک کە تازە پووڵدار و ماڵدار بووبێت.
تازەپێداکەوتوو/tazepêdakewtû: ئانفا:[ تازە+ پێداکەوتوو( پێداکەوتن)] تازەپیاکەوتوو.
تازەجەوان/tazecewan: ئانتـ:[ تازە+ جەوان] مێرمنداڵ، تازەلاو: لاوی تازەپێگەیشتوو.
تازەداهاتوو/tazedahatû: ئانفا:[ تازە+ داهاتوو( داهاتن)] تازەباو.
تازەدەم/tazedem: ئانتـ:[ تازە+ دەم] تازەدێم: چا یان شتێکی دیکە کە تازە دێم کرابێت.
تازەدێم/tazedêm: ئانتـ:[ تازە+ دیم] بڕ: تازەدەم.
تازەزام/tazezam: نتـ:[ هـ][ تازە+زام] بڕ: تازەبرین.
تازەزاو/tazezaw: ئانفا:[ تازە+ زاو] ژن یان گیاندارێک کە تازە زابێت.
تازەزاوا/tazezawa: ئانتـ:[ تازە+ زاوا] پیاوێکی تازە ژنی هێنابێت و زۆر لە زنماوندی تێنەپەڕیبێت یان هێشتا لە مانگی هەنگوینی بێت.\\ تازەبووک.
تازەساز/tazesaz: ئانفا:[ تازە+ ساز] ماڵ : خانوو یان بینایەکی تازە ساز کرابێت.
تازەساو/tazesaw: ئانفا:[ تازە+ ساو(ساوین)] تازەسوو: ئامرازێکی بڕین کە تازە تیژ کرابێتەوە.
{
تازە ئەبرۆت وەسمە کێشاوە بەناز
دڵ لەتی شمشێری تازەساوم ئەز
}{ نالـی}.
تازەسوو/tazesû: ئانفا:[ تازە+ سوو(ساوین)] تازەساوو.
{
دڵم یەکە و غەمم دوو
لەت لەت لەجەرگم هەڵبوو
بوومە كێردی تازەسوو
یەکسەر هەرام لێ بڵیند بوو
}{ کانی مرادان}.
تازەقەڵا/taze: نتـ:[ رۆژ][ تازە+ قەڵا] ناشی، نابەڵەد : کەسێکە تازە دەستی بە کارێکی کردبێت و هێشتا تێیدا ڕام و لێهاتوو نەبووبێت. تشتی تازەداهاتوو.
تازەکار/tazekar: ئانفا:[ تازە+ کار] کەسێک کە تازە دەستی بەکارکردبێت و هێشتا چاک لەکاران رانەهاتبێت، کەم ئەزموون لە کار.>< کۆنەکار.
تازەکەرەوە/tazekerewe: نفا:[ تازە+ کەرەوە( کردن)] نوێ کەرەوە.
تازەکیسە/tazekîse: ئانتـ:[ تازە+کیسە] تازەدەڵەمەند. بڕ: تازەپێداكەوتوو.
تازەلان/tazelan: نتـ:[ تازە+لان] بڕ: گەرمەلان.
تازەلاو/tazelaw: ئانتـ:[ تازە+ لاو] کوری تازەپێگەیشتوو، مێرمنداڵ، تازەجەوان، نەوجەوان، نۆجەوان.
تازەماڵ/tazemaľ: ئانتـ:[ تازە+ماڵ]
1 – کەسێک کە تازە ماڵ و ژیانی سەربەخۆی پێکەوەنابێت.
2 – نۆماڵ : کەسێک کە ماڵی تازە هاتبێتە گەكەکێ یان ئاواییەک.
تازەنەفەس/tazenefes: ئانتـ:[ تازە+ نەفەس] کەسێک کە تازە دەستی بەکارکردبێت و هێشتا ماندوو نەبووبێت.
:: ئێمە ماندوو بووین، دەستەیەکی تازەنەفەس بنێرە درێژە بەکار بدەن !.
.
.
___________
تازە ² /taze: ئاک:
1 – ئێستا، نووکە.
:: دوو سەعاتە دانیشتووم تازە لێم دەپرسی چۆنی.
2 – ئیدی، ئیتر، تازەکانێ. : تازه، لهم دوایییهدا .[ ئینگـ : recently]
:: تازە ئەو ماڵە بۆ من نابیتەوە ماڵ.
:: ڕۆیشت و تازە نایەتەوە.
3 – بەم زووانە، تازووکە.
:: تازە دوکانم داناوە
:: هێندە لەمێژنیە ژنم هێناوە.
4 – سەرەڕای ئەوانە، لەوە تێپەڕی.
:: ماڵم بۆ دانا، ژنم بۆ هێنا، تازە دەڵێ مەگەر چت بۆ کردووم.
:: دوای ئەو هەموو پیاوەتییە تازە قەرزاریشم دەکات.
5 – دەگەڵ ژمار و بژار دێ و مانای درەنگ و زۆر نەبوون دەدات.
:: تازە سەعات دەی شەوە !
پەلەی چتە تازە دوو رۆژتێپەڕیوە! .
تازەبەتازە/tazebetaze: ئاکتـ:[ تازە+ بە+ تازە] شتێک کە تازە بێتەوە وکۆن نەبێ، هەمیشە تازە.
:: نان تازەبەتازەخۆشە.
تازەکانێ/tazekanê: ئاکتـ:[ تازە+ کانێ]
1 – ئێستا، نووکە.
2- ئیدی، ئیتر.
{
هەتا قیامەتێ تازەکانێ ئەوانە سەرهەڵدانەوەیان بۆ نییە
}{ لاس و خەزاڵ. ل. 158}.
3 – بەم زووانە، تازووکە.
.
.
.
.