ڕۆخ ¹/řox: ن:

1 . پەراڤ _ بەراو، دەمچەم.[ ئینگـ: Coast].

2 . كەنار، قەراغی دەریا، لێوار.[ ئینگـ: beach].{ خاڵ، ل، 219}. 

ڕۆخانە/řoxane: ن:[ هـ][ ڕۆخ+ ئانە] ڕووبار، چەمی ئاو.

ڕۆخە/řoxe: ن:[ كشت][ دزە] لە كاتی دروێنە یان گێرە دا ئەو قرشەیەیە، كە كەوتۆتە دەرەوەی خەرمانێ و دەخرێتەوە بەرپێیان.

ڕۆخانەی ووشک/řoxaney ûşik: نتـ: چوخوڕە.

ڕۆخەنیا/řoxeniya: نتـ: بنەنیا، تەنیشتەنیا.

.

___________

ڕۆخ ²/řox: ن:[ کباک] بەندەر، مینا، ڕۆخ دەریایان، جێگایەكە لە كەنار دەریادا ڕیگایەكەی بەردچنە بۆ ناو دەریاوە كشاوە، بۆ نزدیكی راوەستگەی كەشتیان، شاری سەردەریا.

.

.

___________

ڕۆخ ³/řox: ئام: لا، كن، نک، جەم، ئالی، تی.

.

.

.

.