ڕووان ¹ /řuwan: كتن:
1 . [ كشت][ ئاڤپسـ: ئورڤەرا][ پارسی نوێ: روستەن] شین بوون، سەوزبوون، ڕەگداكوتان و سەوزبوونی ڕووەكان، ڕوویینی گیا و سەر دەرهێنانییان، دەرچوون، شینبوون، ڕسان( هـ).
2 . ددان و مووی لەش.
3 . بزێونە : كاری تەقیین( تۆو)، نشونەما.
ڕوواندن/řuwandin: كتپ: چەقاندنی شەتڵ و نەمام، شین كردن، سەرپێدەرهێنانی ڕووەک بە گژ و گیا و دارانەوە دووای ڕیشەداكوتانیان.
ڕوواو/řuwaw: ئانفا:[ ڕووان] چشتێكە شین بووبێت و ڕەگی داكوتابێت و لە دووای ناژتن و چەقاندنی.
.
.
_______________
ڕووان ² /řuwan: ن:[ ئەردە]
1 . ڕەوان.
:: وانەكەی ڕووانە.
2 . رام، راوار. : ئەسپی ڕەوان.
ڕووانە/řuwane: نتـ:[ ئەردە] ڕەوانە.
ڕووانەكردن/řuwanekirdin: كتپ:[ ئەردە] ڕەوانەكردن.
ڕوواندن/řuwandin: كتپ:[ کباک]
1 . تاوگازبوون، هەتاوبردن.
2 . ڕەوانەكردن.
.
.
_______________
ڕووان ³ /řuwan: ن: .
ڕووانگە/řuwange: نتـ:[ ڕووان+ گە]
1 . گۆشەنیگا.[ ئینگـ: Angle ،Slant].
2 .[ فەل] كۆلیتگا، كالیتگا : جێگایەكی تایبەتییە، كە بەئاسانی مانگی یەكشەوە و ئەستێرەی تێدا بدۆزیتەوە.
ڕووانەوە/řuwanewe: كتن:[ خوار] خەست و توندبوونەوەی دۆشاو و هەنگوین و هەندێ چشتی دی.
ڕوواوە/řuwawe: نتـ:[ پیش] چشتێكە خەست و پەیت بووبێتەوە.
.
.
.
.