بە/be: ئمـ:[ پەهلەوی : پەت][ لەكرمانجی ناوەڕاستدا بەرامبەر بە( ب)ی باكووری دێت] ڤ _ ڤە( کباک )، وە( هـ).
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پە | ap |
1 – رێچكەی رووداو بەرەو بكەر دەست نیشان دەكات.
:: بەز بەكتك ئەسپێردرێت ؟.
:: بەكەریان ووت ماریفەتت بنوێنە، كلكی بەرز كردو زەری.{ پپ}
:: بەدەنگی مەلا باوەڕ ناكات،
:: بەزەرینی كەر باوەڕ دەكات.{ پپ}.
2 – دۆخی تیان و شوێن پیشان دەدات : – بۆ سوێند خواردن:
:: بەچاوەكانی تۆ.
:: بەیەزدان، بەخودا.
3 – بۆیاریی دەدان:
:: بەخامە دەنووسم
:: بەپارەش بێ هەر دەتكڕم.
4 – بۆ خستنەسەر:
:: بەرۆژكار كاردەكەم و بە شەو دەنووم.
5 – بۆ بەرزێتی:
:: كرا بەدارا.
6 – بۆ تەشبیهە:
:: كەسم نەدیوە بەڕەنگی تۆ .
7 – بۆ چەندێتی و ئەندازە:
:: گەنم لە هەندێك شوێن بەكێشان و لە هەندێك شوێن بەپێوانە سەودا دەكرێت.
8 – بۆ پێكەوە نووسانی دووشت.
9 – بۆكردنی ناو بە ئاوەڵناو و ڕۆڵی( خاوەند، مەند، دار، یار )دەگێڕێت.
: هۆش : بەهۆش _ هۆشیار
: هێز : بەهێز _ هێزدار
: هونەر: بەهونەر _ هونەرمەند.
10- لە نێو ئەم ووشە دووبارەكراوانەی واتای كات و شوێن دەبەخشن، بەردەوامی ڕووداو دەگەیەنن
:: ڕووبەڕوو
:: مووبەمووو
:: دەست بەدەست
:: سەربەسەر
:: ساڵ بەساڵ
:: ماڵ بەماڵ
:: پێ بەپێ.
11- ببە:
:: من چۆنم تۆش وابە.
12- پەیوەندی:
:: كەمن باراشەكەم بێ بارەبەربێ .
13- لای:
:: دەفتەر بە تۆیە.
:: بەدەستی خەڵك مار دەگرێت{ پپ}.
:: بەگوڵێك بەهار نایەت.{ پپ}.
:: نووسینی كوردی بەلاتینی بۆمان زۆر گرنگ و بەنرخە.{ پپ}.
هەروەها گۆڕانی باریش دەخاتەڕوو. – بەپێی واتای[ كار] دەگۆڕێت، رێچكەی كار لە هەردوو دیالێكتە كەوا هەمیشە یەك چین نین
.
.
_______
بە/be: ئام:[ پرپیۆزیشن][ ئینگـ: by]
تەنیا خۆی لە ڕستەدا:
1 – دیارخستنی ( واسیتە)[ هۆ]
:: گۆشتەكەم بەچەقۆ ورد كرد.
:: پارەكەی بەفێل لەدەستم دەرهێنا.
:: یڕایم بەگوێز دەكرد.
:: بەمن بوی بەپیاو
.
2 – بەستنەوەی چەمكی ناو ڕستەوە بەو ووشەی دوای خۆیەوە.
:: بەشێركۆیان گووت بڕۆ.
:: بەخودام سپاردن.
:: بەدەست خۆم نیە، خۆشم دەوێت.
:: بەمن بێت وەها نەكەم.
.
3- بۆسوێندخواردن:
:: بەخودا وەرزی بەهار خۆشە.
:: بەسەری تۆ نایەم بۆ ئەوێ.
:: بە شێخەكەی كانی كەوە ئەم زەویی یە بۆگەنم باشە.
:: بەسەری تۆ.
.
4 – بۆ حالەت بەكاردێت.
:: چێشتەكە بەگەرمی مەخۆ.
:: هەژارەكە بەدڵ شكاوی ڕۆیشت.
.
لەگەڵ تەواوكەری (( دا، ەوە، ڕا)) : بۆ زەرفیەت بەكاردێت.
:: باخەوانەكە بەبێستانەكە گەڕا.
:: چاوی بەپەڕتووكەدا خشاند.
.
2 – بەهۆی:
:: پارەكەم بە شێركۆدا بۆناردی
:: ئەم گوڵەیە بەبۆنەكەیدا لە مێخەك دەچێت.
.
3- بۆ حاڵەت:
:: بە ڕۆیشتنەكەیدا بەدارا دەكات.
:: بەكۆڵوانەكەیدا دیارە بڵباسە.
.
4- بەگەڵ تەواوكەری ( ەوە) دا بۆ ئەم مەبەستانەبەكاردێت.
بۆ هاوڕێتی :
:: نانەكەم بەدۆوە خوارد.
:: پێنووسەكەم گرت بەدەستەوە.
:: رێویەكە بە تەڵەكەوە ڕای كرد.
.
بۆ گوزەران :
:: چایەكەم بە پێوە خواردەوە.
:: دارەكەم بەڕەگەیەوە هەڵكەند.
بۆ زەرفیەت
:: باڵندەكە بە سەردارەكەوە نیشتەوە.
:: كۆلارەكە بەتەڵەكەوە گیرسایەوە.
.
5- پەیوەندی
{
كە من باراشەكەم بێ بارەبەر بێ
بە من چی دەشت ودەر پڕ نێرەكەربێ
}{ __}.
6 – خاوەن :
:: بەجەرگ،
:: بەهۆش.
.
.
_________
بە ……انە/be…..ane: ئاك:[ بۆ پێكهێنانی ئاوەڵكاری چۆنێتی: پێكهاتەیەكە لە ئامرازی پەیوەندی( بە: سۆرانی) + ناو+ ئانە]
:: بەژنانە.
:: بەپیاوانە.
:: بەكورانە.
.
.
بە …… ایەتی/be…..ayetî: ئاک::[ بۆ پێك هێنانی ئاوەڵكاری چۆنێتی: پێكهاتەیەكە لە ئامرازی پەیوەندی ( بە: سۆرانی) + ئاوەڵناو+ ئایەتی( بەدۆستایەتی)].
:: بەدۆستایەتی
بە …… ەوە/be…..ewe: ئمـ:
:: هەریەک بەلایەوە دەچوو.
:: بەهاواری كوردە دێمۆكراتەكانەوە بچن.{ چیرۆكی زادیج}
:: بەهاتنتان دڵم كرایەوە.
بۆ هاوڕێتی :
:: بەخۆشییەوە دەچێتە قوتابخانە.
بە …… بوون/be…..bûn: ئمـ:
ڕوونکردنەوە | نموونە |
1 – هۆیەتی و سەبەبی ئەو گووتەیەیە كە ئەم دەچێتە سەری و گووتارێک كە لەدواوەی دێت. | :: بەمن بووی بەپیاو.
:: هەزاران بوون بە قوربانی دەوڵەتی بۆگەن.{ خانزاد}. |
2 – ڕوودان: | :: ئەو پاروویەت بەسندان بێت. |
:: بەفرەكەبوو بە ئاو. | |
:: ترێ دەبێت بە مێوژ. | |
:: ئاو دەبێت بە سەهۆڵ. | |
3 – گیرۆدەبوون | :: بووم بەتەڵەوە. |
بە …… یەتی/be…..yetî: ئاک:[ بۆ پێک هێنانی ئاوەڵكاری چۆنێتی : پێكهاتەیەكە لەئامرازی پەیوەندی( بە : سۆرانی)+ ئاوەڵناو+ یەتی( بەهاوڕێیەتی)].
:: بەهاوڕێیەتی.
بە …… ی/be…..y: ئاک:[ بۆ پێک هێنانی ئاوەڵكاری چۆنێتی : پێكهاتەیەكە لەئامرازی پەیوەندی( بە : سۆرانی)+ ئاوەڵناو+ ی( بەكوردی)].
:: بەكوردی.
….. بە ……/….be….. : ئاک: ئاوەڵكاری تێكەڵ بەهۆی دووپاتكردنەوەی نێو و ژمارە بەیارمەتی ئامرازی پێوەندی( ب) لەكرمانجی، و (بە) لەسۆرانیدا و( پەی) لەكرمامجی دا دادەڕێژرێت :
….. ب ……( كرمانجی)
….. پەی …. ( كرمانجی)
…..بە……/….be….. | ئاوەڵكاری تێكەڵ بەهۆی دووپاتكردنەوەی نێو و ژمارە بەیارمەتی ئامرازی پێوەندی( ب) لەكرمانجی، و( بە) لەسۆرانیدا و( پەی) لەكرمامجیدا دادەڕێژرێت. |
دەستبەدەست | |
شەوبەشەو | |
ڕۆژبەڕۆژ | |
شانبەشان | |
کەڕەت( بیرکاری) | |
یەکبەیەک | |
دووبەدوو | |
سێبەسێ | |
چواربەچوار |
.
.
.
.