پاچ¹/paç: ن:{{ ەک / ێ / ێک / ێوە // ان / ێ / ن }{ ەکە / ێ // ەكان / ەكێ }}
[ کەرەستە] پارچ، قازمە_ قەزمە، كوڵینگی یەكدەم : ئاسنێكی لووت درێژی كلک دارینە زەوی پێ هەڵدەكەندرێت.
:: پاچی عەردان.
:: پاچێ هەڤیە.
پاچاندنەوە/paçandnewe: كتپ:[ پاچاندن+ ەوە] پەرچ كردن، پەرچاندنەوەی تەنەكە و بزمار.
پاچەكۆڵە/paçekoľe: نتـ:[ پاچ+ ئە+ كۆڵە] پاچولكە : جۆرە پاچێكی دەمكوڵی بچكۆلەیە لە ناودێراو و بن شینایی پێدەكۆڵدرێت و بۆ بژاركردنی بەكاردەهێندرێت.
پاچكاری/paçkarî: نتـ:[ پاچ+ كار( كردن)+ ی] زەوی كۆڵین بە قازمە.
پاچ گێڕان/paçgêřan: كتن: پەڕاندن بەتیخ
: دای پاچە.
پاچەكۆڵە/paçe koľe: نتـ: جۆرە پاچێكی چكۆڵەیە و دەمكوڵە ناو دێراوی باخچەی پێ شێ و بژارەدەكرێت.
پاچەكۆڵەكردن/paçekoľe kirdin: كتپ: شێ كردنەوەی دێراو و بن شینایی.
پاچولكە/paçulike: ن:[ کباک] قەزمەی پچوک، پاچەكۆڵە.
paç li ser xwe pêçan.
پاچێ عەردان/paçê ardan: نتـ:[ کباک] پاچی زەوی.
پاچێ هەڤیر/paçê hevîr: نتـ:[ تشت][ کباک] پاچی هەویر.
پاچیان/pačyan: كتن:[ هـ، رۆژ][ پاچ+ یان] هەڵپاچین.
{
تایاران زانان ڕیشەی جەرگمەن
پاچیان، ئاوێزان وەڕووی بەرگمەن
}{ مەولەوی}.
پاچین/paçîn: كتن:[ پاچ+ ین]
1 – پەڕاندن.
2 – خواركردنەوەی بزمار.
3 – هەڵپاچین.
4 – بڕینەوەی ئاژەڵ.
.
.
_________
پاچ ²/paç: ن:[ کباک] ماچ، راموسان.
پاچكردن/paç kirdin : كتپ: ماچ كردن، راموسین.
.
.
_________
پاچ³/paç: ن:
1 – بڕین بە قەیچی.
2 – كەوای چوار داوێن، كورتەک، كوجەلە.
پاچاندنەوە/paçandinewe: كتپ:[ پاچاندن+ ئەوە ] پەرچ كردن، پەرچاندنەوەی تەنەكە و بزمار.
پاج كردن/paç kirdin: كتن: كەرت كردن بە پاچ.
.
.
.
.