پەنیر/penîr: ن:[ خوار][ پەهلەوی:panir] پنیر، پەنێر( كباک، زا)، پەندێر_ پەندیر( کباش): خواردەمەنییەكە لەشیر سازدەكرێت، شیر كەمێک گەرمدەكرێت و هەوێنی لێدەدەن و پاش چەند كاتژمێریک دەمەێت و پێیدەلێن دەڵەمە. دەڵەمەكە دەكەنە توورەكەیەكەوە تا ئاوەكەی بچۆڕێتەوە و کەمێک ڕەق بێت یان ئەوەكە دەستبەجێ دەڵەمە بەدەست رێک دەگوشن دەیكەنە سەلک.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پەسۆ، پەیوتە | atuCf-Osap |
:: كە تەماشای كرد نان و پەنیرێكی باشی تێدایە.{ گەدا. ل. 87}
پەنیر ئاخنینەوە/penîr axinînewe: كتن:[ پەنیر+ ئاخنین+ ئەوە] ووردكردنی پەنیری سەڵک و لە پێستە و كووپەكردن و داگرتنی.
پەنیراو/penîraw: نتـ:[ خوار][ پەنیر+ئاو] پەشمەک، پیرەزاڵ : شۆربای پەنیر كە لە پیواز و ئاو و پەنیر سازدەكرێت.
پەنیر فرۆش/penîrfiroş: نفا:[ پەنیر+ فرۆش (فرۆشتن)] كەسێک كە پیشەی پەنیرفرۆشتن بێت.
پەنیر فرۆشتن/penîrfiroştin: كتن:[ پەنیر+ فرۆشتن] كردەی پەنیر فرۆشی.
پەنیر فرۆشیی/penîrfiroşî: نچ:[ پەنیر+ فرۆش(فرۆشتن)+ ئیی]
1 – كار و پیشەی پەنیرفرۆش.
2 – دوكان و جێكاری پەنیرفرۆش.
پەنیرگر/penîrî meyre: نتـ:[ پەنیر+ گر( گرتنەوە)] ئەو کەسەی کە کاری گرتنەوەی پەنیر بێت. هەروەها کاری دیکەشی هەیە وەک : ڕۆنی کەرەگر، سەرتوێژگر، ماست هەوێنکەر.
پەنیری/penîrî: نچ: ئەوەی پێوەندی بە پەنیرەوە هەبێت.
هەندێک لە جۆرەکانی پەنیر |
پەنیری پێستە/penîrî pêste: نتـ: پەنیری سەلكی كوتراو یان رەندەكراو كە لە پێستەدا دەیاخنەوە.
پەنیری تەری مونستەر/penîrî terî Munster: نتـ: جۆرە پەنیرێكە كە لە ژێر زەوی دێری دیانان سازێندراوە، تامێكی بەهێزی هەیە، وشەی مونستەر لە وشەڵاتینی monasterium هاتووە بەواتای دێر.
پەنیری سەلک/penîrî selik: نتـ: دەڵەمەی سەلككراو.
پەنیری بزن/penîrî bizin: نتـ: جۆرە پەنێرێكە لە شیری بزن دروست دەكرێت.
پەنیری شیری خاو/penîrî şîrî xaw: نتـ: جۆرە پەنیرێكە كە لە شیر سارد سازدەكرێت، واتا وەك جۆرەكانی دێكەی پەنیر لە پلەی گەرمی 40 گەرم ناكرێت، بەڵام تا 69 هەڵدەگیرێت لە پلەی 35 ی گەرمی تاوەكو دەبێت بە پەنیر.
پەنیری مەڕ/penîrî şîrî meř: نتـ: جۆرە پەنێرێكە لە شیری مەڕ دروست دەكرێت.
پەنیری ووشتر/penîrî û ştir: نتـ: جۆرە پەنێرێكە لە شیری وشتر دروست دەكرێت.
پەنیری ڕەق/penîrî řeq: نتـ: جۆرە پەنیرێكی ئیتالیایی بەناوی پارمیسان Parmesan كە لە شاری Parma هاتووە سازكردن. شێوەی سازكردنی ئەم پەنیرە : لە شیری مانگا دروست دەكرێت، كە رۆژی دوو كەرەت شێرەكە دەدۆشرێت جارێ سەر لە ئێوارە، شیرەكە دەخرێتە ناو مەنجەلێكەوە بۆ ئەوەی سەرتوێژەكەی گرزببێتەوە، جاری پاشین چەوری شیرەكە هێشتا نوێ یە تێكەڵ بەیەكتر دەكرێن، پاشان هەوێنی تێدەكرێت. ئەم بڕە شیرە لە 33- 35 پلەی گەرمی گەرمدەكرێت، پاشان تێكەڵ بەشیری دیكە دەكرێت و لە 55 پلەی گەرمی گەرم دەكرێت. بۆ چەند رۆژێك دەچۆرێندرێت و پاشان لەخوێاوی دەكەن 20 – 25 رۆژ، پاشان هەڵدەگیرێت لە سالێكەوە بۆ دوو ساڵ تا دەبێت بە پەنیری خوازراو.
پەنیری ڕووەكی/penîrî řûekî: نتـ: ئەو پەنیرەیە كە بە ڕۆنی ڕووەك دروستدەكرێت.
پەنیری سەلک/penîrî selik: نتـ: بەرھەمێکە لە شیر سازدەکرێت و بەمەیاندنی شیر بە ژیلک( ھەوێنی پەنیر) یان ترشێنەر و ڕشتنی تراوەکە پێک دێت. شێرێک کە دانراوە بترشێت سەلک سەلک دەبێت و ئەو تراوەی دەمێنێتەوە، کە تەنیا پرۆتینی وەی تێدایە، تیژاوی پەنیری پێ دەڵێن. پەنیری سەلک ئامادەدەکرێت بۆ ئامادەکردنی جۆری پەنیری دیکە وەک پەنیری کووپە.
پەنیری قەیماغ/penîrî qeymaẍ: نتـ: جۆرە پەنیرێكی ڕەنگ سپی، نەرمە، تامی شیرینە. دەبێت لە % 33 ی لە چەوری یان قەیماغ كەمترنەبێت و لە % 55 ی نابێت لە شلەمەنی زیاتر نەبێت، رێژەی ph ـەكەی دەشێ لە نێوان 4،4 – 4، 9 نێت. بیرۆكەی ئەم پەنیرە فەرەنسی یە، بەڵام لە ساڵی 1872 ی ز. وە لە New York دروستكراوە بەشێوەی پیشەسازی.
پەنیری كوردی/penîrî kurdî: نتـ: پەنیری كوردەواری خۆماڵی.
پەنیری كووپەی/penîrî kûpey: نتـ:[ پەنیر+ ی+ کووپە+ ی] پەنیری یان کووپە، پەنیری سەلككوتراو : شێوازێکی پەنیری کوردەواریییە لە هەندێک ناوچەکانی موکریانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست دەکرێت، ماوەی ئامادەکردنی ئەم پەنیرە 5 بۆ شەش مانێگێکی گەرەکە. سەرەتا شیری مانگا دەدۆشرێت و هەوێنی پەنیری تێدەکرێت و پاش کاژێرێک لەسەر ئاگر دادەگیرێت و دەکرێت بە سەلک. ئەوجا ئەو سەلکە بە خوێ وە دەگووشرێت و لەناو سەتلێکی پلاستی هەر بە ئاو و خوێکەی خۆیەوە هەڵدەگیرێت بۆ سێ مانگ. و دوای ئەوە دەردەکرێت و دەکوترێت و وورد دەکرێت. پاشان دەکرێتە ناو یان کووپەی بچووکەوە و وەها دەپەسترێتەوە کە هەوابڕ بکرێت و سەری کووپەکە بە نایلۆن گیردەکرێت و سەرەودەم دەخرێتە ناو گڵەسوورەکەوە بان دەدەرێت بۆ 2 بۆ 3 مانگ تا خۆی گرد دەکاتەوە. گلەسوورەکە ڕەنگی پەنیرەکە دەپارێزێت و تێکی نادات. { صدا و سیما}
پەنیری كوڵاو/penîrî kuľaw: نتـ: شێلیمۆک، پاستۆركراو : بریتی یە لە شیرێک، كە پەیت و سەخت بووبێت بەهەوێنی تایبەتیدا، هەوێنەكە بەو شێوەیە : كاكلی شیلڕووک( شیڵاڤ)ی بەرخی یەكسالە لە گەڵ سیر و خووێ ووشک دەكرێتەوە و هەڵدەگیرێت بۆ ساڵی ئاییندە.
پەنیری مەیرە/penîrî meyire: نتـ:[ ] پەنیری مەیلە : پەنیرێكی ووردكراو و ئاخێندراوە، لەپەنیری دیكە چەورترە.
ئەو پەیڤانەی پەیوەندن بە پەنیرەوە |
ئامێری پەنیرهاڕیین/amêrî penîr hařîn: نتـ:
بۆن و بەرامی پەنیر/bon û beramî penîr: نتـ:
بنیاتی پەنیر/binyatî penîr : نتـ:
تامی پەنیر/tamî penîr: نتـ: چێژی پەنیر.
حەوزی پەنیر/ĥewzî penîr: نتـ: ئەو ماددانەی دەخرێتە ناوپەنیرەوە.
.
.
.
.