قاژ ¹/qaj: ن:[ باڵ][ جا، هـ] قاژوو، قاشی برۆ( ل) : پەلەروەێکە ڕەنگی وەکو قەڵەڕەشەی وایە لە هەندێك شووێنیان بە قەڵەڕەشەی دەڵێن خۆی ڕەشە و پێ دندووکی سوورن.
.
قاژوو لە خێزاني قەلەڕەشە و ئەوانيش چەند جۆرێکي جياوازيان هەيە :
1 – هەندێکيان بچوکن و بەزۆري لە دەشتەکان دەلەوەڕێن و لەوێ بە تۆڕ ڕاو دەکرێن. ئەمانە لە زۆر شوێن پێيان دەڵێن ڕيشۆڵە و لە دەورو پشتي شاري هەولێر زۆر ڕاو دەکران و لە زستانان بە مەنجەڵي گەورە دەکوڵان و لە بازاڕ بە ناوي “ کێشکەي کوڵاو” دەفرۆشران.
2 – جۆرێکي تريان تۆزێک گەورەترن و بە زۆري لە کونە شاخ و ئەشکەوتان ژيان دەبەنەسەر، بەمانەش دەڵێن “قاژ” يان “ميرقاژوو” واتا گەورەى قاژووان.
3 – ئەو قاژووەي لە ناوچەي ئێمە هەبوون زۆر گەورەترن لەو دوو جۆرەي سەرەوە، لەوانەيە ناوەکەشيان لە دەنگەکەيان هاتبێ، چونکە بە کۆمەڵ دەفڕن و قيژە قيژێکي زۆردەکەن.
.
[ دەنگ] قیژە، قیڕە، قرتە ( بۆ مریشك و باڵندانە).
قاژە/qaj: ن: [ ئەرد] [ دەنگ] دەنگی قاژووی زۆر و قەڵەڕەشان.
قاژەقاژ/qaj: ن: [ ئەرد] [ دەنگ] قاژەی زۆر.
قاژقاژە/qaj: ن: [ کە، دەر] [ دەنگ] قاژوو.
قاژوو/qaj: ن: [ باڵ] [ مکـ] قاقیشك، قاقیژە، قەلەقاژ( هـ)، قاژەڕەشە : باڵندەیێکی ڕەشی کێوییە بەقەد باڕۆکەیەکیە و دەخورێت ، پێ و دەندووکی سوورە.
قاژی/qaj: ن: [ باڵ] [ هـ] قاژوو.
.
.
_____________________________
قاژ ²/xaš: ن:[ خوار][ هـ] خاش، قاش، کووز : پارچەیەکی لێبڕاو لە گندۆرە یان شووتی.
.
.
___________________
قاژ ³/xaš: ن: [ کان] خاش، قاش، مۆرخانە، مۆرخوانە، نقيم _ نەقيم _ نەقيمه _ نگين :نقيمی ئەنگوستيلە، بەردە ئەموستيلە.
.
.
.
.