ترازان ¹ /tirazan: كتن:

1 – جووڵانەوە و لەباری ئاسایی چوونەدەری شتێک، لادان، لەشوێنی خۆدەرچوون : لەجێچوون.[ ئینگـ: dislocation]{ پەزیشکی، ل، 116}. 

2 – جووێبوونەوە، لێكجیابوونەوە، دووركەوتنەوە، لێک كلابوون.

–  كرانەوە، ئاواڵەبوون.

{

ترازان دوگمەكەی سینەی بەیاری زولفی هات غەمزە

بەیان بەربوو لەلای چین، بە خەبەربن تیرەبارانە

}{وەفایی}.

4 – پسان، پچڕان.

{ ڕەگی بەدەنم پاكی لەبەریەک ترازا }{ لاس وخەزاڵ.ل.45}.

5 – بەزیان، شكان، كۆڵدان لەكارێكا، پەكین، هەڵدێران.

ترازاندن/tirazandin: كتن:[ ترازان+ دن]

1 – جووڵاندنەوە و بزاواندنی شتێک و لەحاڵی ئاسایی دەرهێنان.

2 – لێکجیاکردنەوە، لێکدوورکردنەوە.

3 – كردنەوە، ئاواڵەكردن.

{ ئەوە ترازا ندم دەركی چەكخانە }{ لاس و خەزاڵ. ل .149}.

4 – بڕین، پساندن.

{ كەس ناتوانێ بترازێنێ قسەی تۆ }{ سەعید ومیرسێوەدین. ل .151}.  

ترازاو/tirazaw: ئانفا:[ دەر] ترازیا، چتێكە لەشوێنی خۆی دەرچووبێت.

ترازیان/tirazyan: كتن:[ ئەردە] بەزین، دابینبوون، گاربوون، بەزان، دانەواندن، ترازان، چادرهەڵدان، چورتیان.

ترازانی كیشوەرەكان/tirazanî kîŝwerekan: كتن:[ جێۆ] ترازانێكە لە نێوان زەمینی كێشوەرانكان، بیردۆزی ئەم بیرۆكەیە دەگەرێتەوە بۆ Abraham Ortelius لەساڵی 1596، و پاشان لە ساڵی 1912 لەلایەن Alfred Wegener  بەتەواوی بیردۆزەكە گەڵاڵەی بۆكراو و لەساڵی 1960 كانەوە ڕوونكردنەوەیەک دەربارەی چینەكانی تەكنۆنیک نووسراوەتەوە.[ ئینگـ: continental drift].

.

.

____________________

ترازان ² /tirazan: ن:[ کباک، باد][ نخ] دووبیری( کناو) : نەخۆشی شیزۆفرێنا : کەسێک کە جووت سروشت بێت لە پێناسی دەروونناسیدا کە هەم شێتە وهەم ژیرە.[ ئینگـ: schizophrenia]

ترازانباریتی/tirazanbarîtî: ئانتـ:[ کباک، باد][ نخ] دووبیرێتی( کناو) : نەخۆشی شیزۆفرێنا.[ ئینگـ: schizothymya]

ترازاندار/tirazandar: ئانتـ:[ کباک، باد][ نخ] دووبیرداری( کناو) : نەخۆشی شیزۆفرێنا.[ ئینگـ: schizophrene]

ترازانی/tirazanî: نچ:[ کباک، باد][ نخ] دووبیریی( کناو) : تووشبوو بەنەخۆشی.[ ئینگـ: schizophrenic] 

ترازانی/tirazanî: نچ:[ کباک، باد][ نخ] هەرتشتێک پەیوەندی هەبێت بە ترازانەوە.[ ئینگـ: schizopthymic]

.

.

______________________

ترازان ³ /tirazan: ن: خزان.[ ئینگـ: disengagement]{ پەزیشکی، ل، 115}.

.

.

{ سەلاحەدین، ل، 812}

{ پەزیشکی، ل، 316}.

{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 868}