هه‌وێز/hewêz: ن: حەوشەمەڕ، پەچەمەڕ : شوێن یان جێگەیەکە لە قەراخ ماڵان بۆ مۆڵاندن و حەوانەوەی شەوانەی مەڕوماڵات لە وەرزی بەھاردا.[ ئینگـ : Sheep yard]‌.

{

بۆرەی چاوزەرد بەهێزه

ڕاوچییەکی بەپارێزه

شەوبینه و ڕەنگی دێزه

مگێزی له هەوێزه

}{ فۆلکلۆری}

:: شەست حەوتا ساڵ بەر لە ئێستا، لەبەر تۆزی جۆخین و هەوێز و خۆڵەوردی نێو دێهاتەكان و تۆزوبای بەردەوامییەوە( چاوكولی) زۆربوو.{ عەزیزی مەلای ڕەش

:: لای داوێنی مێگەل لەسەر هەوێز.{ فەرهەنگی ڕامان}

:: پاراستنی پاوانی سروشتی و خزمەتكردنی لەو شوێنانەی گرنگە پەینی كیمیاوی دەدەین، هەروەها گوڵ و هەوێز دروست دەكەین بۆ مەردارەكان تا سوودی لێ‌ وەربگرن بۆ ئاژەڵەكانیان. { هەولێر}

.

.

_________________________

هه‌وێز/hewêz: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ کوڕان.

.

.

.

.

.

مگێز : ئارەزو