جۆڵا/coľa: ن: باف( ڕۆژ)_ شاڵباف، بووزووکەر، پارچەچن، تەڤنکەر_ تەونگەر، جۆلە( کباک)، جولی( ل)، جیلا، ڕێسندە، کۆرسکەر: کەسێکە، کە بەدەست چشتی بتەنێ لە پێچاڵاندا یا پێشەی جۆڵایی بێت.
| تێبینی |
| پیشەیەکی کوردەواریییە، لە کۆنەوە جیابووەتەوە وەک کارێکی سەربەخۆ، پێکهێنانی دەزگاکانی جۆڵا لەم پارچانە پێک هاتوون |
| 1 . پێچاڵی لادار _ پێ چاڵی چاڵ. |
| 2 . پردەڵە، کەرە( خۆشناوەتی) |
| 3 . دارگل. |
| 4 . مەتیتە. |
| 5 . دەفە دەففە. |
| 6 . ژێردەفە. |
| 7 . دانەکان. |
| 8 . لادار. |
| 9 . سەری سەردەفە. |
| 10 . گورد. |
| 11. پاشوارە. |
| 12 . پێ تاتە، پاتەتە. |
| 13 . سەرپردەڵە. |
| 14 . ژێرپردەڵە یان چەڵەمەی زەوی. |
| 15 . مەکۆ. |
| 16 خەرەک، دۆخ. |
| { سەلیقەی کوردەواری: محەمەد ئەمین حسێن، ل، 35 – 39}. |
جۆڵاکماو/coľakimaw: نتـ: چنراو، تەونکراو.
جۆڵایەتی/coľayetî: نچ: پیشەسازی جۆڵایی.
جۆڵایی/coľayî: نچ: پێشەی تەنینی کەلوپەل : پێشەیەکی مێژوویی تایبەتی یە، بۆ چنینی بەرهەمی تایبەت وەک : بەرماڵ، بووزوو، پۆپەشمین، جاجم، زەنگاڵ، شاڵی ڕانک و چۆغە، قاڵی، مەوج. کە کەڵک لە مەرەز و خۆری وەردەگرێت.
خەڕەک، دووخ، مەکووک، ساکین، سەرکڵاوە و شە. پێشتر رانک و چۆخە، کەوا و پانتۆڵیش بە جۆڵایی دروست دەکران.
:: مامۆستا عەلی خاڵە مامە و بەسەرهاتی 50 ساڵ جۆڵایی. { کوردپرێس}
جۆڵایی کردن/coľayî kirdin: کتپ: تەونکردن، چنین.
جۆڵاتەنە/coľatene: نتـ: داوی جالجالۆكە، تاڵی كاكڵەموشان، تەڤین پێچ، تەبەنۆ، خانوی جاڵجالۆكە، پسپستڵی.
جۆڵاكەرە/coľakere: نتـ:[ زیند][ هـ] بالبالۆک، بالووكە، هەسپێ خودێ: تاژیلۆكە، ئەسپی پێغەمبەر، حوشتری خوا : جۆرە كولەیەكی باریكەڵانەی زیتە.[ Zoo: Mantis religiosa ] .
جۆڵاییكەرە/coľayîkere: ن:[ زیند] جاڵجاڵۆكە، كاكڵەموشان، پەسپەسەكەرە.
.
.
.
.