پاڕانەوە/pařanewe: كتن:[ سانسکریتی : प्रार्थना : پراارثانا]{ تێبینی : دەنگی( ث)ی زمانەکانی هیندوئەوروپی هیچ پەیوەندییەکی بە( ث) زمانەکانی سامییەوە نیە، ئەم دەنگە لە زمانی هیندی، لە ئاڤێستادا بەدەنگ و شێوەی( q) هەیە، لە زمانی گرێکیدا وەک ( θ ) هەیە بۆ نموونە نێوەی شاری( ئاثینا : Αθηνά ) و هەروەسا لە زمانی ئیسپانی بە بیرە دەگووترێت ثەرڤێسا : cerveza. سەرنج بدەن کە گۆکردنی پاڕانەوە و پراارثانا لە پێنج هەزار ساڵی ڕابردوودا، مۆرکی خۆی وەک زمان پاراستووە}{ ئەنجامی ئەم بەراووردکارییە دەیسەڵمێنێت کە زمانی کوردی زمانێکی هیندو ئەوروپییە}.[ ئینگـ : pray]
1) ڵاوانەوە، پالیان، بەزەلیلی و زەبوونی داواكردن. پاڕیانەوە، تكاكردن، هانابردن، نزاکردن، دۆعاکردن، شوکرانە بژێری.
2) پەرستن لە خودا و چاكان بەشێوەی نیایش و نوێژكردن یان دەربڕینێکە بۆ داواکردنێکی داماوانە و بەڕێزەوەیە لە پەروەردەگار یان کەسێکی بەدەسەڵات و دەست ڕۆیشتوو.
3) دەست بەداوێن، داوێن گرتن.
4) خۆخستنەپاڵ، شاكەشاک، خوڵتە، پەوشنا.
| لەبەرپاڕانەوە/leber pařanewe: كتن، شر: لەبەرمردن، بەقوربان بوون. پاڕیان/pařyan: كتن: [ ئەردە] پاڕانەوە.
پاڕیانەوە/pařyanewe: كتن:[ ئەردە] پاڕانەوە. پاڕینەوە/pařînewe: كتپ: پاڕانەوە، تكاكردن، مە هدەرڤان، تكاكار. پاڕاندن/pařandin: كتپ:[ ڕەوا] دەڵاندن : تەنها بۆ پاڵاوتنی ئاوی كووپە و گۆزە و شتی لەگڵ دروست كراو دەبێت كە ئاوی دەدەڵێنن. |
.
.
.
.