پاڵا/paľa: ن:[ هـ] كەوش، پێڵاو، پێتاو، كاڵە، كەووش، كەڵاش، سۆل، قۆندرە .

{

یانەدا بۆت تۆز گەرد پاڵاكەت

پەرێ سورمە ی چەم سفتەی باڵاكەت

}{مەولەوی}.

واتە تۆزی كەوشەكانت نەدابێت بۆ كلەی چاوی ئەو كەسەی سوو تاوی عەشقی ( سەودای) باڵاتە{ مدرس}.

پاڵادڕانە/paľadiřane: نتـ:[ هـ، ئەردە][ پاڵا+ دڕ+ ئانە] پاڵامز، پامز، كاڵە دڕانە.

1 –  مزی ماندووبوونی پا. پوول و پارەیەک كە لەبری ڕێگابڕین وەردەگیرێت لەلایەن پزیشک، شوان، وەستای كارەبا یان بۆریچی.

2 – باجێكە پیاوی ئاغا لە مسكێنی دەستێنێ لە كاتێكدا، كەمسكێن قەرزدار بێت و جگە لە قەرزەكە پاڵادڕانەی خۆشی لێدەستێنێت، كە پێی گوتراوە باجی سەربار.

پاڵامز/paľamiz: نتـ:[ پاڵا+ مز] پاڵادڕانە، نرخی كاڵە دڕان : لە گوند هەرماڵێک شتێک دەدەن بەشوان بۆ قەرەبووی پاڵا.

پاڵاوەش/paľaweŝ: نتـ:[ هـ] پاكەنە، كەوش كەن.

.

.

_______________

پاڵا( ف)/paľa: ف:[ ڕەگی چاووگی ( پاڵافتن _ پاڵاڤتن _ پاڵاوتن)] بەناوەوە دەلكێت و واتای پاڵوێنەر دەدا. پاڵێو.

:: پڵاوپاڵا.

پاڵافتن/paľaftin: كتن:[ رۆژ] پاڵاوتن، بەپاڵوێنەداكردن، سافكردنی تراو، پاڵاندن( کباک).

پاڵافتە/paľfite: نفا:[ پاڵافتن] پاڵێوراو : تراوی لە خڵتەوتڵتە پاقژكراو، بەپاڵوێنە داكراو.

پاڵافتەكردن/paľfite kirdin: كتپ:[ پاڵافتە( پاڵافتن)+ كردن] پاڵاوتن.

پاڵاندن/paľandin: كتپ:[ کباک][ پاڵ( پاڵاڤ)+ ئاندن] پاراندن، پاڵاوتن.

پاڵاو /paľaw: نفا:[ پاڵاوتن] پاڵافتە.  

پاڵاوتە/paľawte: نفا:[ پاڵاوتن] پاڵافتە، پاڵێوراو.  

پاڵاوتن/paľawtin: كتن:[ پاز: پالییدەن، پاڵائیدەن][ پهـ : پاڵایییتەن، پالووتەن][ فار: پالودن] پارووزاندن، پاڵاندن، پاڵافتن، پاڵوانن، پاڵێوران، پەرزنای( هـ): خاوێنكردنەوە و سافكردنی تراو و ئاوەكی كە شتی زێدەیان تێدایە.

.

.

.

.