پاڵانە/paľane: نتـ:[ پاڵان+ ئە] تیسكە خوری پشتی بەران. پاڵانچە.
پاڵانتە/paľante: نتـ:[ پاڵان+ تە( چە) ] لەتەخشت، پارچەبەرد.
پاڵانچە/paľanče : نتـ:[ پاڵان+ چە( تە)]
1 – مایچەی تەنیشت، مۆرەغەی پشت : ماسوولكە گۆشتی دوو بەری تیغەرەی پشت.
2 – پاڵانە، پشتەك : تیسكە خوری هەڵنەپاچراو بەپشتی بەرانەوە بۆ جوانی.
3 – قسل و بەردێ كە لێواری جۆگەی پێ دادەبەستن.
.
.
.
.