A A A

ئاخڵ/axiľ: ن:[ كباش، کهـ] ئاخڵە.

1 – کۆمه‌لێک له ‌داری چیلکه‌.

2 – هاڵە : خه‌رمانه‌گ ده‌ووری مانگ.{ سەرئەنجام، ل، 453}

:: ئاخڵەی مانگ. 

ئاخڵه‌/axiľe: ن:[ کناو، سنـ]

1 – خه‌رمانه‌ی ده‌وری مانگ :

:: مانگی چاردە لە نێوەڕاستی ئاسماندا ئاخڵە(خەرمانە)ی دابوو.

2 – ئاخڵ، ئاخوڕ، ئاوه‌ڕۆ، ئاهویر : کۆلیت شوێنی کا و گژ و گیا و ئالیکی وولاغ.

3 – جوێخوێن، جێخه‌رمان –  خین، جووخینه‌.

4 – ئاخه‌ڵ، زاخه‌، گه‌وور، گه‌له‌خان، که‌وڕک کۆتان، ته‌ویله‌، پانگه‌.

5 – پووش، پاوان، کا.

6 – پاپۆکەی مار‌، په‌پکه‌، په‌ڵۆکه‌( مار..).

:: مارەکە ئاخڵەی دابوو.

ئاخله‌دان/axiledan: کتن:

1 – خه‌رمانه‌دان (مانگ)، خه‌رمانه‌ له ‌ده‌وری مانگ دروستبوون.

2 – پێچ خواردن – دان ، خۆلوول دان، لوول بوون.

ئاخڵدان/axiľdan: کتن:[ کهـ] مانگ ئاخڵ داگه‌.

.

.

_____________

ئاخڵه‌/axiľe: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ ڕەگەز یان جێندری مێینە. هاوواتای ناوی ( هێڤ)ـە لە شێوە زای کرمانجی باکوور. بە واتای : مانگی چواردە لە نێوەڕاستی ئاسماندا ئاخڵە( خەرمانە)ی دێت.

.

.

.

.