پف/pif: ن:
1 – [ توێ][ فە، کباک، ڕۆژ، دەر] سیپەڵاک، سیپەلک.
2 – فوو: بای دەم، پفب.
3 – ووشەی دەربڕینی بێزاری لە بۆنی ناخۆش.
:: پف لەو بۆگەنە قڕ بووم.
4 – هەڵمساوی نێو بۆش و ناپتەو.
پفپف/pifpif: ئانتـ:[ دەنگ] فووفوو : دەنگی فوولێكردن و كوژاندنەوە یان گەشاندنەوەی ئاگرە.
پفپیاكردن/pifpiyakirdin: كتپ: فوولێكردن.
پفدان/pifdan: كتن:
1 – باتێكردن بۆ ئاژەڵی سەربراو تا پێستەكەی بكوورێت و دایماڵی بۆ هیزە، مەشكە، هەمبانە، كوندە …هتد.
2 -[ مجـ] فوودان، هاندان، پف لێ کردن.
پفدران/pifdidan: كتن:
پفدراو/pifdidaw: ئانفا:
پفدریاگ/pifdiryag: ئانفا:
1 – پفدریا ( کباش)، فوودراو، فووتێكراو، ئاوساو.
2 – [مجـ] قەڵەو.
پفدریان/pifdiryan: کتپ:[ کارابزر] وا کردێ، پف دران، فووتێکران( کناو).
پفدریاێ/pifdiryaê: ئانفا: پفدریاگ، فدراو، فووتێکراو.
پفكردن/pifkirdin: كتپ:
1 – [ کناو] فووكردن.
2 – [ کباش] لاناوە لە چاخی.
پفكردنە قۆڵی کەسێک/pifkirdine qoľî kesêk: كتپ: کەسێک هاندان بۆ کارێک.
پفکریا/pif kirya: ئانفا: پفکریاگ.
پفکریاگ/pifkiryag: ئانفا: پفکریاێ، فووتێکراو( کناو).
پفکریان/pifkiryan: کتن: واکردن، پف تێکردن( کناو )، فووکردن.
پفکریاێ/pifkiryaê: ئانفا: پفکریاگ.{ فەرهەنگی باشور، ل، 159}
پف لەبۆلەمركردن/pif lebolemirkirdin: كتپ:
1 – فوو لە ژیلەمۆكردن.
2 – ڕەنجی بێ هوودەدان.
پفلێكردن/piflêkirdin: كتپ:
1 – فوولێكردن.
2 – لەكاتی دڵ تێك چوونیشدا بەكاردەهێندرێت.
3 – دامركاندنەوە.
پفڵە/pifľe: ن: بلۆق، فووەلی، کیس، هەڵاوساوی.
پفوو/pifû: ن:[ هـ] فوو.
پفهەڵدان/pifheľdan: كتن:
1 – فووكردنی چتێك و هەڵامساندنی ئاوساو.
2 – [مجـ] پاڵ پێوەنان، هەڵدان.
پفهەڵدراو/pifheľdiraw: نفا: چتی فوودراو، ئاژەڵی فوودراو.
.
.
.
.