بێر¹/bêr: ئان: بەهرە، پێمەڕە، پێل.

:: لە خێر و بێری نەبەی.

:: ولاتێكی بەخێر و بێرە.

.

.

_____________

بێر²/bêr: ن:

1 – بێل، پێمەڕە.

2 – بەرەبێر( كۆبوونی ئاژەڵ بۆ دۆشین): دارێكە دادەچەقێندرێت یەكێک لەسەری دادەنیشێ، وە یەكێكە سەری ئاژەڵی دۆشەنی دەگرێت بۆ دۆشین، رێزكردنی مەر بۆ دۆشین.

{

دێم و دەگرم بازی بێری شۆخ و شەنگ

دێم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگ

}{ هێمن}.

بێرە/bêre: نتـ:[ بێر+ ئە] پەزدۆتی، شیردۆشین : هاتنەوەی ئاژەڵ لە نیوەڕۆدا بۆ دۆشین.

بێرەدۆش/bêredoŝ: ئانفا:[ بێرە+ دۆش( دۆشین)]

1 – مەڕدۆش: ئەو كەسەی ئاژەڵ دەدۆشێت.

2 – دەفری دۆشین.

بێرگ/bêrg: نتـ:[ بێر+گ] شوێنێكی تایبەتی مەڕی تێدا دەدۆشرێت.

لابێر/labêr: نتـ:[ لا+ بێر] كەسێک یارمەتی بێری دەدات، لە مەڕ دۆشیندا، مەڕ دێنێتە بەر دەستی بێری.

بێری/bêrî: نتـ:[ بێر+ی]

1 – بێركەر، بێرەدۆش، بێریوانە، بێرگ، مەڕدۆش، دۆشەری ئاژەڵ : ژن یان كچێك كە ئاژەڵ دەدۆشێت.

2 – [ کباک] بێر : شوێنی مەڕ دۆشین.

3 – ناوە بۆ ڕەگەزی مێینە.

بێریڤان/bêrîvan: ئان:[ کباک][ بێری+ ڤان] شەنگەبێر : ئەو كەسەی كە دەچێتە بێری بۆ دۆشینی ئاژەڵ.

بێری كرن/bêrîkirin: كتپ:[ کباک، زا] بیری كردن.

بێریوانە/bêrîwane: نتـ:[ کباک، زا][ بێری+ وان+ ئە] بێری.

بێرین/bêrîn: ن:[ کباک] بێری.

.

.

.

.