ڕاز/řaz: ن:

1 – قسە، گووتە، گووفتار.

2 – كۆری ئاخۆتن، داستان، سەبردە، بەسەرهات، چیرۆك.

.

.

__________________

ڕاز/řaz: ئان:[ ئاڤێستا : azAr : رازە][ كباك] پەنهان، پەنامەكی، پەنكوور( كهـ)، پنی، سڕ، سوڕ، شاراوە، قسەی سەربەستراو، گووتەی داپۆشراو، نادیار، نەزانراو، نـهێنی دڵ، هیما.

{ ماموەستا کانگا بۆ ئەم پەیڤە ـ Mystery داناوە، ل، 345 }

:: رازی كەسێ ئاشكرا مەكە.

ڕازەر/řazer: نتـ:[ راز+ ئەر] دەردەنگ، دەنگداوە، وەرگیراو.

ڕازداپۆشین/řazdapošîn: كتن: نهینی نەدركان.

ڕازدار/řazdar: ئانتـ:[ راز+ دار] پەردەپۆش : كەسێك كە زار نادركێنێت، ئەمین بۆ سوڕنەدڕكان.

ڕازداری/řazdarî: نچ:[ رازدار+ ئی] پەردەپۆشی: كاروكردەوە ی كەسی پەدرەپۆش، شاردنەوەی نهێنی.

ڕازدۆز/řazdoz: ئان: سیخور، ئابەستە، شۆفار، نهێنەر، دەستكیز، شۆفار.

ڕازراگرتن/řazřagirtin: كتپ:[ راز+ راگرتن] پەردەپۆش بوون، سڕنەدركاندن، رازداربوون.

ڕازراگر/řazgir: نفا:[ راز+ گر( گرتن)]

1 – رازدار : جێی متمانە بۆ نەدركانی سوڕ( نهێنی){ ڕێژگە، ل، 456}.

2 – [ پیش] كاردار، سكرتێر.[ ئینگـ : Secretary].

ڕاز و نیاز/řaz ǔ niyaz: ئان: هەست و نەست.

.

.

__________________

ڕاز/řaz: ن:[ جێۆ]

1 – ڕێگایە، كە بەسەر تیوەراندا بڕوا،( ڕەوا)، لات ( بل)، گەوەڕ، شووێنی سەخت و تووش : شووێنێكە لەسەر تێوەرانی سەخت و تووش ئەوەندەی تاقە كەسێك لە سەری راوەستێت یان چەند پێیەك بەسەریدا بڕوات.

2 – شاخ : ئەو چیایە وا بێت یان قووڵبێت یان پەنایەك بێ كەسی لەسەر و خوارەوە نەگاتێ. تێوەر.{ گیو، ل، 477}.

ڕازەوان/řazewan: نتـ: بەردەوان، شاخەوان، زەردەوان، كەسێك كەباش بە شاخ هەڵدەگەڕێت.

ڕازەوانی/řazewanî: نچ: بەرەوانی، شاخەوانی.

.

.

.

.

.