ڕاڕا/řařa: ئانتـ:[ ئەردە][ را+ را] خێرخێر، خەتخەت، دێردێر، دێغ دێغ، میل میل _ مێل مێل : شوێنێكە چەند ڕێگایەیەكی لێجووێ بێتەوە.

.

.

_____________________

رارا/řařa: ئانتـ:[ ڕا+ ڕا] وازی وازی، جێنگەنە : دوودڵ، دەم دەمی، بەدگومان، بەدگمو: بەكەس متمانە نەبوون : كەسێكە هەردەمەی لەسەر هەوەس و كەڵكەڵەیێكی بێت.

ڕاڕایی/řařayî: نچ:[ ڕاڕا+ ئی]

1 – [ دەڕوون] وازی وازێتی، دوودڵی : بوونی مرۆڤ هەردەمەی لەسەر هەوەسێک بێت.[ ئینگـ: caprice]. 

{

بۆ چی وا بێ شەرت و قەولی عەمدی خۆت بۆچی شکاند؟
تۆ کە خاوەن ڕا نەبی، ڕاڕا بی، با هەر ڕابە بی

}{ ویساڵی}

2 – لەرەلەر، شەکان، شڵەقان.[ ئینگـ: Vibration].

.

.

.

.