قورس/quris: ئان:[ ع : قرص]
1 – گران، سەنگین >< سووک.
2 – لەسەرخۆ و بە حورمەت.
3 – دەنگ بیستی گوێ.
:: گوێم قورسە، دەنگت بەرز کە.
4 – حەبی دەرمان.
5 – خەپلە، کولیچە، خرت.{ گیو، ل. 717}
قورسایی/qurisayî: ئانتـ:[ قورس+ ئایی]
1 – بەرانبەر سڤکی، بەکێش.
2 – سەنگینی مرۆڤ.
قورسەڕژێم/qurise řijêm: نتـ:[ ئای تی] کۆدا هیشک : Koda Hişk. [ ئینگـ : Hardcode]{ zkurd}
قورسەلێدان/qurise lêdan: کتپ: ساختە لێکردن.
قورس و قەمەر/quris û qemer: ئانتـ: مەبەست لە مرۆڤی گەورە و گران و سەنگینە.
قورس و قۆڵ/quris û qoľ: ئانتـ:
1 – مرۆڤی سەنگین و گران.
2 – قایم و توند و بەکێش : چشتی دارێژراوی قایم، مەحکەم.
قورس هەڵگر/quris heľgir: نفا: ئامرازێکە چشتی قورس لەسەر پشتی لۆری دانێت و دەشی سەهێنتە خوارەوە. { گیو، ل. 718}
قورسی/qurisî: نچ:
قورسایی، سەنگینی.
سەنگەڵی.
داری لێکدراو بۆ لە دەورە نووستنی زستانە.
قورسی کەمەر/qurisî kemer: نتـ: گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت.
قورسی نەعنا/qurisî neäna: نتـ: تشتێکی تیژە، دەیمژن ، دەم فێنک دەکاتەوە.{ هەژار، ل، 563}.
لەش قورس/leş quris: ئانتـ: ساردوسڕ، دڵسارد، کپ، کڕ.[ ئینگـ : Listless، Sluggish، Slow].
.
.
___________________
قورساخ/qurisax: ئان: سەنگینی و گرانی مرۆڤ.
:: پیاوێ قورساخە.
قورساغ/qurisaẍ: ئان: قورساخ.
.
.
.
.