ئامرازی پەیوەندی/amrazî peywendî: نتـ:[ زمان][ ئامراز+ ی+ پەیوەندی] ئەو وشەیەیە، کە لە ڕستەدا لەپێش ناوێک یان جێناوێک( ڕاناوێک) دیت، بۆ پیشاندانی ئەو ناوە یان ئەو جێناوە لەگەڵ ناوێکی تردا هەیە لەهەمان ڕستە.[ ئینگـ: conjunction].
ـ ئامرازی پەیوەندی بەشێکی سەربەخۆی ئاخاوتنە، لە ڕستەدا ڕۆڵی هەیە، پەیوەندی بەشە ئاخاوتنی تر بەیەکترەوە دەبەستێتەوە.
ـ ئامرازە پەیوەندییەکان بەتەنیا واتایان نییە، بەڵام کاتێ پەیوەندی لەنێوان وشەکانی ناو ڕستە دروستدەکەن واتایەک یان ئاراستە یان ئاماژەیەک وەردەگرن،
– هەر وشەیەک لە دوای ئامرازی پەیوەندییەوە هات، ئەرکەکەی دەبێتە تەواوکەری بەیاریدە.
– بزوێنی کورت( ە) دەبێتە ئامرازی پەیوەندی لەگەڵ کاری ڕابردوو و ڕانەبردوو : واتا لەو دۆخەدا ، چونکە کارەکرمان ڕابردووە، . کاری بکەری نادیاریش دەگرێتەوە
شێوەزارەکان | هەندێ لە ئامرازەکانی پەیوەندی لەزمانی کوردییدا | ||
ە : بزوێنی کورت. | سۆزان دەڕواتە سەیران
ئێمە چووینە ماڵەوە کەلوپەلەکان خرانە ئۆتۆمۆبیلەکەوە ئەگەر بەیانی بێیت، دەچینە بازار |
کاری ڕانەبردوو
کاری ڕابردوو کاری بکەری نادیار
|
|
ەوە | |||
بە | |||
بە — ەوە | |||
بەرەب | |||
بەرەڤ | |||
بەرەو | من بەرەو مەرگ دەڕۆم | ||
بەر ب | |||
بەبێ | |||
بە — ەوە | |||
ب — دا | |||
بە — دا | تۆ نامەکەت بەنەسریندا نارد. | ||
بۆ | من چووم بۆ بازار | ||
بێ | |||
تا | تا ناو دارستانەکە چووین | ||
تا — ێ | |||
د — دا | |||
دگەڵ | |||
ژ | |||
ژبۆ | تە نامە ژبۆ وان نڤیسییە ؟ | ||
ژبۆ— ڕا | |||
ژ — را | |||
ژ — ێ | |||
لە | |||
لە — ەوە | |||
لە — ەوە، بە، ە | لەهەولێرەوە بەئۆتۆمۆبیل چوومە زاخۆ.
من لەهەولێرەوە بەئۆتۆمۆبیل چووم بۆ زاخۆ. |
||
لە — بۆ | |||
لە — ەوە، بۆ | |||
کرمانجی باکوور | ل — دا | ||
کرمانجی ناوەند | لە — دا | ||
لە — ڕا | |||
لەگەڵ | باڵندەکان لەگەڵ ئادەمیزاد دەژێن | ||
وەک | |||
وەکو | |||
هەتا | |||
هەتاکو | |||
هەتاوەکو |
.
.
1 – پیشاندانی کات. | لە | ئەستێرە لەشەو دەردەکەوێت. |
2 – دەستنیشانکردنی شوێن. |
لە | لە زانکۆ وەرگیرام. |
3 – پیشاندانی نزیکی | لە | پیاوەکە لە خۆمانە. |
4 – دەرخستنی کەرەستەی خاو | لە | ماست لە شیر دروست دەکرێت |
5 – تەواوکردنی پلەی بەراورد |
لە – ە | سەردار لە کاوە زررەکترە. |
6 – پیشاندانی ڕادە |
لە – ەکە | کەمێکم لە ئاوەکە خواردەوە. |
7 – خاڵی دەستپێکردن |
لە – ەوە | لە دهۆکەوە هاتووم. |
8 – بۆ پاڕانەوە | لە – دا، کە | لە خودا دەپاڕێمەوە، کە باران ببارێت. |
9 – پیشاندانی چۆنیەتی | لە – دا ، وەک | لە جوانیدا وەک گوڵە. |
10 – دەرخستنی ژمارەی کەرتی |
لە – ی | لە دەیا سێی قوتابییەکان دەرنەچوون. |
ئامادەکردنی : م. محسین عەلى |
.
.