گەردوون/gerdûn: ن:[ فەل] کۆزمۆ : پێكھاتووە لە ھەموو ئەو تشتانەی کە بەشێوەی فیزیکی بوونیان ھەیە، گشت بۆشایی و کات، گشت فۆرمەکانی ماددە و وزە، و ھەموو ئەو یاسا و نەگۆڕە فیزیکییانەی زاڵن بە سەریاندا. ڕاڤەکانی ئێستای ئەستێرەناسەکان نیشان دەدەن کە تەمەنی گەردوون (± 0,12) 13.73 میلیارد ساڵە و تیرەی گەردوونی بینراو لانیکەم 93 میلیارد ساڵی تیشکی یان 8,80 × 1026 مەترە.[ ئینگـ : Universe، Cosmo].
گەردوونە/gerdûne: ن:
گەردوونەتیشک/gerdûne tîşik: نتـ:[ فەل] تیشکی گەردوون.
گەردوونی/gerdûnî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بەگەردوونەوە هەبێت. [ ئینگـ : cosmic]{ سەلاحەدین، ل، 180}.
تۆزی گەردوونی/tozî gerdûn: نتـ:[ فەل] توزا زەمینی.[ ئینگـ : cosmic dust]{ سەلاحەدین، ل، 180}.
تۆیشکی گەردوونی/tîşkî gerdûnî: نتـ:[ فەل] تیرێژا گەردوونی.[ ئینگـ : cosmic rays]{ سەلاحەدین، ل، 180}.
خولی گەردوون/xulî gerdûn: نتـ:[ فەل] چەرخی فەلەک.
قەبارەی گەردوون/qebarey gerdûn: ن:[ فەل]
.
.
_____________________
گەردوون/gerdûn: ن:[ کباک] ئارەبانەی گەنم و جۆ کێشانە.
.
.
.
.