بزاڤ/bizav: ن:[ ئاڤێسـ : zaW : ڤەز]
1 – جوولە، كار، جم. بزووتنەوە، شۆرش.
2 – زیندوو، بكەر، داهێنەر، بژوێن، ژیندار، جووست، خووەش.
بزافتن/bizaftin: كتن: بزاڤتن، بزاوتن.
بزاڤتن/bizavtin: كتن: سازاندن، بزووتن، جوولاندن، بزاوتن.
بزاو/bizaw: ن: بزاڤ، شارەزا، زۆرزانا.
{ تێبـ: گۆرانكاری لە نێوان تیپی( ڤ) بۆ( و) لەنێوان كرمانجی باكوور و ناوەنددا دیاردەیەكی ئاسایی یە}.
بزاوت/bizawt: ئانفا:[ بزاوتن] چالاك، هەڵسووڕێن .
بزاوتن/bizawtin: كتپ:
1 – بزاڤتن، بزواندن، جوولاندن.
2 – جوولانی شتێك لە شوێنێكەوە بۆشوێنێكی تر.
3 – هاندان.
{
نرخی بزەیەك بارە لەسەر لێوانم
پارسەنگە دڵی گەرم و هەناسەی سەردم
}{ خەیامی هەژار}.
.
بزاوز/bizawiz: ن:[ ؟ ]
1 – بزڤان، بێ ئارامی، جرت و فرت، جموجۆل، هەڵپە.
2 – تەپاوتل، گینگڵ.
3 – تروسكە، تروسكایی.
بزاوزكردن/bizawiz kirdin: كتپ: تەپاوپل كردن، گینگڵ كردن.
.
.
.
.