سینی ¹ /sînî: ن:[ کەرەستە] 

1 ) تشتێکی پان و ئاواڵایە لە کانزا و داردروست دەکرێت، تشتی پێهەڵدەگیرێت و چێشتی لەسەری دادەنرێت لە کاتی نانخواردندا.[ ئینگـ: Tray].{ خاڵ، ب، ل، 283 }.

2 ) مەعجۆمە، مەعجومعە: دەفری پانی کانزا بۆ نان وخوان لەسەردانان.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 459}. 

سینیک/sînîk:نتـ:[ کەرەستە][ سینی+ ک] دەوری، قاپی بەل.  

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی سینی 

سینی ئاسن/sînî asin: نتـ:[ کەرەستە][ سینی+ ئاسن]

سینی پلاستیک/sînî pilastîk: نتـ:[ کەرەستە] [ سینی+ پلاستیک]

سینی چایی/sînî çayî: نتـ:[ کەرەستە] [ سینی+ چایی]

سینی زێر/sînî zêř: نتـ:[ کەرەستە] [ سینی+ زێڕ]

سینی زیو/sînî zîw: نتـ:[ کەرەستە] [ سینی+ زیو]

سینی شووشە/sînî şûşe: نتـ:[ کەرەستە] [ سینی+ شووشە]

سینی فافۆن/sînî fafon: نتـ:[ کەرەستە] [ سینی+ فافۆن]

ڕێکخەری سینی/řêkxerî sînî: نتـ:[ بیر] دووری سینی، تان.[ ئینگـ : abscissa]

.

.

_________

سین/Sîn:ن: چین، چاین. 

سینی ² /sînî: نچ: هەر تشتێک پەیوەندی هەبێت بە وولاتی چینەوە.

.

.

_____________

سینی ³ /sînî: ف:[ هـ] گەد : بەڕکا کەوتن.{ وشينامە، ل، 629}

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 3   +   10   =