ژی/jî: :[ ژیان]
ژیان/jiyan: ن: زینگانی _ زیندگانی، یاشتن : ڕابردووی تەمەن.
:: ژیان شێریش دەکات بەرێوی.
بژیو/bijîw: ئانفا:[ ب+ ژی( ژیان)+ و] بژێو، مایەی ژیان، بژیک
1 – هەرچی زیندەوەی پێ بژێت.
2 – ئەوەندە داهات و خواردەمەنییەک کە مرۆڤ یان گیاندار بۆ زیندوومانەوە و ژیان پێویشتی پێیەتی.
بژیویی/bijěwyî: نچ:[ بژیو+ ئیی]
1 – پێداویستی ژیان.
2 – ژیوار : ئازووخەی ناوماڵ.
:: پیاوەکە دەبێت بۆ ئەو مانگە بیرێک بکەیەوە، بژیومان لە ماڵ دانیە.
بژی مەمر/bijî memir: شڕ:[ رۆژك، کهـ] ژیانی کوڵەمەرگی
:: کارەگەمان بژی مەمرە.
ژیاندن/jiyandin: کتپ: بەڕێوەبەرێتی، کارگێڕاێتی.
ژیاننامە/jiyanname: نتـ:[ ژیان+ نامە] بیۆگرافی، پەرتووکی بیرەوەی : نووسین یان باسکردی ووردەکاری ژیانی کەسایەتییەکە. بڕگەکانی نووسینی ژیاننامە چەندین بڕگە و بابەتی سەرەکی هەن وەک لەدایکبوون و مردن و کارەکان و پەیوەندییەکان و خوێندن هتد…. [ ئینگـ : Biography].
باسی ژیان/basî jyan: نتـ: ژیاننامە.
.
.
__________________________
ژیان/jiyan: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە.
.
.
__________________________
ژیان/jiyan: ن:[ ڕۆژنا] ڕۆژنامەی ژیان لە 21 یەکی کانوونی دووەم لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1926 دەرجووە.
.
.
.
.