تەشت/teŝt: ن:[ ئاڤیستا : تەشتە][ پهـ: taŝt، تیشت] تەستە( کباک، زا)، بەردۆڵە، گەركە، تەسە، سووێنەی نان تێخستن یان مەسێنە : دەفرێكی گەورەیە دەم واڵی لێودارە، لە دار، مس، تەنەكە یان نایلۆن دروست كراوە.

:: تەشتی شووشتن. سوێنەی جل شووتن.

تەشتە/teŝte: ن:[ هـ ] تەشت.

تەشتەک/teŝtek: نتـ:[ تەشت+ ئەک] تەشتی بچكۆڵە.

تەشتۆلکە/teŝtolike: نتـ:[ تەشت+ ئۆڵکە] تەشتی بچووک.

تەشتەلۆکە/teŝteloke: نتـ:[ تەشت+ ئۆکە] تەشتی چکۆلە، تەشتۆلکە.

تەشتوولکە/teŝtûlike: نتـ:[ تەشت+ ئوولکە] تەشتی چکۆڵە.

تەشتی خەمیری/teŝtî xemîrî: ن:[ فە] تەبەكی هەویری.

.

.

.

.