كنا/kina: ن:[ خێز][ هـ] کەنی : ووشەیەکە ژن و کچی پێ دەدوێندرێت.

كناچانە/kinaçe: ن:[ خێز][ هـ][ کنا+ چە] تە، دتە، دۆت( کباک) _ دوێتانە، دوەت، دوێت، دۊیەت( ل)، کەج، کەچ، کچ، کچانە، کناچانێ، کەچانی، کناچڵانە، کەنی، کەنیشک( کهـ)، کەنيشکانە، كەنيک، کەينەک.

:: سەرم سوڕمانۆ جە مەکرو کناچە ؟ .

{ …

ئەی نێرگز بەدیدەی وەی وەی شۆخ و شەنگەوە

ئەی نێرگز بەدیدەی وەی وەی شۆخ و شەنگەوە

ئەی پۆڕ بەکناچەی هەی هەی خۆش ئاهەنگەوە

هەی پۆڕ بەکناچەی وەی وەی خۆش ئاهەنگەوە

ها دەنگ ها دەنگ

…. }{ ناسر رەزازی}  

كناچەدای/kinaçe day: کتپ:[ هـ][ کناچە+ دای] کچ دان.

كناچەزا/kinaçe za: نتـ:[ خێز][ هـ] کناچەزێ، کچەزا، کەنيشکەزا : نەوەی لەکچێڕا.

كناچەزازا/kinaçe zaza: نتـ:[ خێز][ هـ] کناچەزازێ، کچەزازا.

كناچەزایی/kinaçeyî: نچ:[ خێز][ هـ] کچەزایی.

كناچەکێ/kinaçekê: ئاكتـ:[ خێز][ هـ] خوشکەلێ.{ گیو، ل، 774}. 

كناچەی/kinaçey: ئاكتـ:[ خێز][ هـ] کچێتی.

كناچەیە/kinaçe yine: ئاکتـ:[ هـ] کچێنە، ڕەشێنەی چاو.

كناچەیی/kinaçeyî: نچ:[ هـ] دوێتی، کەنيشکی، کچێتی _ کچی، کێچاتی.

كناچڵانە/kinaçiľane: ن:[ هـ] کناچلانێ : تشتی کچانیی بچکۆلە.

كناچڵەی/kinaçiľey: ن:[ هـ] سەردەمی هەوەڵی تەمەنی کچ.

كناچڵەیە/kinaçiľeye: ن:[ هـ]

1 – کچێنە _ کچێنی.

2 – ڕشێنەی چاو،

3 – گۆپکەیەکی سپی زۆر ووردە لە ژێر گۆپکەدا.

كناچڵێ/kinaçiľê: ن:[ خێز][ هـ] ترە، کەچيلۆک، کەنی، کەنيشکە، کەنيلە، کەينەکە، كچك، کچۆڵە، کێنا، کيژك، کيژۆڵە، کيژۆلە، لەيرێ، مناڵی مێوينه، ويچان.

كناچۆمامۆی/kinaçomamoy: ئانتـ:[ خێز][ هـ] ئامۆزا، دۆتمام، کچمام، کچەمام، کەچمام.

كناچۆمەتیێ/kinaçometiyê: ئانتـ:[ خێز][ هـ] پوورزای لە دايکێڕا ( مێ)، کچەپوور، کەنيشك ميمك، مخوالی، ميمزاگ( مێ).

پوورزای لەباووکی ڕا، کچ ميمك، کچەپوور، مخوالی، دەڵەشڕ، مناڵی کچی پێپەتی وڕووتەڵە.

كناچێ/kinaçê: ن:[ خێز][ هـ] کچ

كناچێنە/kinaçêne: ن:[ هـ] لەکچدا. { وشەنامە، ل، 755}.

زڕكناچێ/zir kinaçê: ئانتـ:[ خێز][ هـ] زڕکچ، کۆڵەبەس.

گەورەكناچێ/gewre kinaçê: ئانتـ: قەیرەکچ، گەورەکچ، مانگۆڕ.

.

.

.

.