باف/baf: ن:[ رۆژ][ بافین] بافت : تەونگەر، جۆڵا، ڕێسندە : كشت و گرژكردنی بەن، یا دەزوو لەزۆرباداندا.

بافت/bafit: ن:

1 – دەزوو، كشتەک.

2 – چۆنێەتی شت چنین، ڕێس.

:: بۆ نموونە گوریسێكە لە مووی كلكی وولاغ دروست كرابێت.

:: ئەم قاڵی یە بافتی كاشانە.

– باف/baf – : پاشگر: باڤ( کباک)، واف، واڤ : پاشگرێکە لە زمانی کوردییدا بەواتای چنەر، هۆنەر دێت لەوشەی داتاشراودا، وەک:  

 قاڵیباف   قاڵیچن
 زەڕباف   زێڕچن
 جیلاباڤ   جۆڵاتەنە، جاڵجاڵۆکە
 گۆرواباف _ گۆرواف   گۆرەویچنە، گۆرێچنە، دووکەڕێسە، گۆرەویلە، گۆریەچنە
 چونکە هێلانەکەی لەسەر شێوەی گۆرەویی دەچنێت و دەهۆنێتەوە.
 سەرچاوە : هاوڕێ

بافتە/bafite: ن: نەوار: جۆرە قەیتانێكی تەنراوەی پانەدەگییڕێت بەلێواری كەوا و سوخمەوە.

بافتەمەنی/bafitemenî: نچ: ئەو بەرهەمەی هی چنین بێت.

بافتكردن/baftkirdin: كتپ: خەرجكردن، چوواندن، چنین.

بافین/bafîn: كتپ:[ ئاڤێسـ: ئوبدەئینە][ تات : ڤێتەن] تەنین( چەنین _ چنین)، هۆنینەوە.

بافیاگ/bafyag: ئان:

1 – شتی چینراو، هۆندراو، هۆنە.

2 – : مجـ: بریتییە لە هەڵبەست و درۆ.

.

.

.

.

.