پەیڕەو/peyiřew: نتـ:[ هـ][ پەی+ ڕەو] پێڕەو، پەیڕۆ، لاگر، مورید: كەسێک لە بۆچوون كردار دا چاو‌ لە كەسێكی مەبەست داربكات.

پەیڕەوبوون/peyiřewbûn: كتن:[ هـ] ڕەچاوكەری ڕێگا و بیركەسێک بوون.

پەیڕەوكار/peyiřewkar: نفا: پێکار : كەسێک كە دەسبەرداری پەیڕەوێک بێت.

پەیڕەوكاری/peyiřewkarî: نچ: هەر پرۆژەیەک یان كردەیەک ناوەڕۆكدار بێت بە پەیڕەوێكی دیاریكراوەوە.

پەیڕەوكردن/peyiřew kirdin: كتپ:

1 – ڕەچاوكردن و لەبەرچاوگرتنی بیر و بۆچوونی كەسێک.

2 – شووێن گرتن.

پەیڕەونەكردن/peyiřew ne kirdin: كتپ: گۆڕان كاری لێكردن لە پەیڕەوێک.               

پەیڕەوی/peyiřewî: نچ:[ هـ] پەیڕۆو، چاوتێبڕین، چاولێبڕین.

پەیڕەویی كردن/pey: كتپ:[ هـ][ پەیرەوی+ کردن] شووێن گرتن. چاو لە ئاخۆتن و كردەوەی كەسێكی كردن.[ ئینگـ: Following]. 

پەیڕۆیی/peyiřoyî: نچ: پەیڕەویی.

.

.

.

.