مەکۆ ¹ /meko: ن: جهێ کومبینێ، کۆڕ، جێگەی کۆبوونەوەی خەڵک.[ ئینگـ: forum]{ گیو، ل، } 

.

.

________________

مەکۆ ² /meko: ن:[ کۆ، پژ]

کەمیین، هەشارگە : پەنایەکە دزو جەردە خۆی تێدا حەشاربدات

جێگای دزان خۆیان یان چشتەکانیانی تێدا دەشارنەوە.

دزکۆشکە، پەنامگا.{ مەردۆخ، ب، ل، }

چوونەناو مەکۆ/çûnenaw meko: کتن: خۆشاردنەوە. 

:: مەکۆی دزان. 

.

.

________________

مەکۆ ³ /meko: ن:[ پیشە][ کەرەستە] مەکۆک، مکۆک : ئامرازێکە لە کەرەستەی جۆڵایی: شتێکی سەرو قنگ باریکە جۆڵا لوولەی تێدەخات جۆڵایی پێدەکات.{ خاڵ، ب، ل، }{ گیو، ل، 853}

.

.

_______________

مەکۆ 4 /meko: ن: کۆ، کۆگا، ماکوو، مەکوو: جێگەی بەسەر یەکداکراوی شت. 

.

.

.

.