مەی ¹ /mey: ف:[ ڕەگی چاووگی ( مەیین)]
مەیاندن/meyandin: کتپ: مەهاندن.[ ئینگـ: crudled]
مەیین/meyîn: کتن: مەهین. تیردبت، خەست دبت.[ ئینگـ: crudding]
1 – کرداری گۆڕانی ماددەی پرۆتینی تایبەتی لە پلازمای خوێندا بۆ قەتماخە.[ ئینگـ: Coagulation]
مەیینی خوێن/meyînî xwên: کتن: بزرکانی شیر.[ ئینگـ: to crudle]
مەیینی شیر/meyînîşîr: کتن:
مەیی/meyîn: ئانفا:[ باد] مەییو.[ ئینگـ: cruded]
.
.
____________
مەی ² /mey: ن:[ خوار] خواردنەوەی ئەلکحوولی. وەک ئارەق.
مەیا/meya: ن:[ خوار]
{
حەیاتا دل مەیا باقی بنۆشین دا بە موشتاقی
الا یا ایها الساقی أدر کاسأ و ناولها
}{ جزیری، ل، 3، هەژار}
مانای وشەکان و هەژار شەرحی لێکردووە |
حەیات : ژیان؛ باقی : هەرماو؛ دا : تا ، موشتاق : بە تاسە؛ الا : هەرێ، أیها الساقی : هۆی مەیگێڕ، أدر : بگەڕینە؛ کاسا : پیاڵەیەک، وناولها : بیشیدە. |
ئەو مەیە کە هەرهەیە و قەت نافەوتێ، بابەتاسەوە بیخۆینەوە
هەرێ مەیگێڕ، دەبا پیاڵەکەت بگەڕێ و بیشمان دەرێ |
وەرگێڕانی هەژار بۆ دوو بەیتی مەلای جزیری |
مەیپەرست/mey perist: نفا: بادەنۆش، بادەپەرست، مەینۆش : کەسێک کە خواردنەوەی پێخۆش بێت.
مەیخانە/meyxane: نتـ:[ مەی+ خانە] شەرابخانه، مەيبانگ _ مەيبەنگ، مەيخانه، مەيستان : دووکانی بادەفرۆش.
مەیخۆر/mey: نفا:[ مەی+ خۆر( خواردنەوە)] بادەپەیما، میخۆر، بادەخۆر، بادەنۆش، ئارەقخۆر : کەسێک کەبادە دەخواتەوە.
مەیخواردنەوە/mey: کتن:[ مەی+ خواردن+ ئەوە] بادەنۆشین.
:: كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر { sultraffic }
:: کاریگەری مەی خواردنەوە لە سەر جەستەی مرۆڤ.{ شەقام}
مەیزەدە/meyzede: ن:
1 – جۆرە خواردنەوەیەکە، زەردەشتیان بۆ ئاهەنگی ئایینی ئامادەی دەکەن.
2 – شەوچەرە و بەزمی خواردنەوە و میواندارێتی.
{
سۆفیی گۆشەی خانەقا بووم، ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەت نشین بووم، ئێستە مەست و مەیزەدەم
}{ هێمن}
مەیفرۆش/meyfiroŝ: نفا:[مەی+ فرۆش(فرۆشتن)] بادەفرۆش، ساقی، باڕمەن.
مەیکەدە/meykede: ن:
مەیگێڕ/meygêř: ف:
مەیگێڕان/meygêřan: کتپ:[مەی+ گێڕان] بادەگێڕان.
مەیگێڕیی/meygêřyî: نچ: [مەی+ گێڕ( گێڕان)+ یی] بادەگێڕیی : ئەوەی پەیوەندی بەمەیگێڕییەوە هەبێت.
مەینۆش/mey: نفا:[ مەی+ نۆش( نۆشین)] بادەپەرست : کەسێك کەخواردنەوەی پێ خۆش بێت.
مەیخانە/mey: نتـ:[ مەی+ خانە] باڕ( ئینگ)، لۆکندە، جامخانەی خواردنەوە.
.
.
_____________
مەی ³ /mey: ئان:
1 – ئانوو، پەژارە، خەفەت، خەم، داخ، دڵمان _ دڵمایی، مەینەت.
2 – وەرهان
.
.
.
.