ڕێواس/řêwas: ن:[ ڕوو][ خوار] تۆلەترش، ربيش، ڕمبێز، ڕوواس، رێڤاس:rêvas، ڕێواز:rêwaz، ڕێواوی، ڕێوج، ڕبێز، زەڕنيلە، قاڵەقنگ، کرمکوژە، نێز: گیایەکی سروشتی و خۆڕسکی فرەساڵییە باڵا بەرزی کوێستانییە. لەسەرەتای بەهار و تاکوو هاوین لە کوێستانە ساردەکان و بناری چیاکاندا لەو شوێنانەی بەفری لێیە، دەمێنێتەوە. بەرزیی تاکوو یەک مەتر هەڵدەچێت، پەڵکی کەسک و پانە، نێرک دەکات، نێرکەکەی نێزیکەی 30 – 40 سم لە زەوی بەرزدەبێتەوە، گەڵای پان و گەورە و پەنجە پەنجە و ددانەدارە. لە نێوەڕاستی گەڵاکانیدا نێرتکێ قیت دەبێتەوە کە جاری وا هەیە تاکو 3 مەتر بەرز دەبێت و لە سەرەکەیەوە گوڵێکی سەوزی مەیلەو زەرد و مەیلەو سوور دەگرێت. تامی ترشە. ڕێواس پێش 5000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وڵاتی چین و تایواندا وه‌ک ده‌رمان که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه‌ و له‌ سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستدا گه‌یەندراوەتە ئەوروپا، دوای ماوه‌یه‌ک وون بووه‌وه‌ و جاری دووهه‌م له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1800دا گه‌یشتووەتەوه‌ بۆ ئەوروپا.[ لا: Rheums، Reubarbarum].

:: رێواس رەگەکەی بۆ دابەزاندنی شەکرە بەکاردێت.{ حامیدی درودی}

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
 فەرمانڕەوایی  هۆبە پۆل پلە خێزان   چەشن  جۆر 
kingdom Clade class order family Genus speies
Plantae  Magnoliophyta   Magnoliopsida   Caryophyllales 

 Polygonaceae  

Rheum
جیهانی ڕووەک  کاسە تۆودارەکان   کاسەی گوڵدارەکان   مێخەکییەکان   ڕیواسەکان    

 

 گوڵبژێک لە جۆرەکانی ڕیواس

ڕێواسی ئەلتایی/řêwasî altayî: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum altaicum]

ڕێواسی باخچە/řêwasî baxiçe: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum rhabarbarum]

ڕێواسی پەڵەپەڵە/řêwasî pelepele: نتـ:[ ڕوو][ خوار] ڕێواسی پنکەپنکە. [ لا : Rheum maculatum]

ڕێواسی تاتاریی/řêwasî tatarîy: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum tataricum]

ڕێواسی تیبیتی/řêwasî tîbîtî: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum tibeticum]

ڕێواسی چینی/řêwasî çînî: نتـ:[ ڕوو][ خوار] ڕێواس چەرمگ، ڕیواوچۆ. [ لا : Rheum officinale][ ئینگـ : Chinese rhubarb].

ڕێواسی تاجی/řêwasî tacî: نتـ:[ ڕوو][ خوار][ دا – هوانگ : da-huang] جۆرێکە لە ڕێواسی چینی. [ لا : Rheum palmatum ]

ڕێواسی دەگمەن/řêwasî degimen: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum nobile]

ڕێواسی درۆزنە/řêwasî dirozine: نتـ:[ ڕوو][ خوار] ڕێواسی دەشتەکی. [ لا : Rheum rhaponticum ]

ڕێواسی فەلەستینی/řêwasî felestînî: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum palaestinum]

ڕێواسی کشمشی/řêwasî kişmîşî: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum ribes ]

ڕێواسی گلابریکاولا/řêwasî gilabiroyikawla: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum glabricaule]

   لە کوردەواری دا ڕێواس پۆلێن دەکرێت بۆ ۆێنج جۆر
1 .  باسکڵاو : بنکی ريواس، ڕەوەند، ڕيەل، قەڵاقينک، کڵاوبن، کڵاوبنوهـ، لاسکی کڵاوبن.
2 .  نێرتکه‌ ڕێواس.
3 .  ڕێواس بن ئه‌رد.
4 .  له‌ق له‌ق.
5 .  مام ڕێواس.
خورشتی ڕێواس/xoriştî řêwas: نتـ:[ خوار]  خەڵكی كوردستان بە هۆی شێوەی ژیانی هاوپێوەند بە ئاژەڵداری، كشتوكاڵ، باغداری و هەنگداری لە گیا و ڕووەكە سروشتییەكانی.
ڕووڤی ² /řûvî: ن:[ ڕوو] ڕێواس، ڕوواس.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 353}. 

.

.

_____________

ڕێواس/řêwas: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە.

:: ڕۆمانی ژن یەکێکە لە نووسینەکانی ڕێواس ئەحمەد.{ پەرتووک}

.

.

.

.