تێشوو/têşû: ن:[ پەهلەوی : تووشەک ][ تووشە( ل)، تۆشە، توێشە _ توێشوو، تووشە]

1 – هەندێک خواردەمەنی كە لەسەفەردا دەگەڵ خۆ دەیبەن.

2 – ئازووخە _ ئازووقە، نیاتە : پاشەكەوتی خواردەمەنی لەماڵ.

3 – بۆنگ( هلـ)، دەباغ.

4تێشت : بەرچایی، نانخواردنی بەیانی.

تێشوبەرە/têşûbere: نفا:[ تێشوو+ بەر( بردن)+ئە] تووێشەبەرە. 

1 – تێشوودان.

2 – كەسێک كە نان و خۆراک بۆ جووتیاران دەبات.

تێشودان/têşûdan: نتـ:[ تێشوو+ دان] نانەبەرە، تێشووبەرە، تۆشەدان، تۆشەبەرە، تۆێشەبەرە، توێشەدان، تووشووبەرە : تۆربێن و كیسەیەک كە تێشووی تێدەنێن.

تێشووكردن/têşûkirdin: كتپ:[ تێشوو+ كردن] توێشووكردن، توێشەكردن، تۆشەكردن : سازكردن و ئامادەكردنی تێشوو بۆ سەفەر.

تێشووی قیامەت/ têşûy qiyamet: نتـ:[ ئد] كردەوە و كرداری چاک و بە كەڵک بۆ دنیای دیكە.

.

.

.

.