تەشقەڵە/teŝqeľe: ئان: ئەنجەنت، بەهانە، بیانوو، بافك( كباك)، بیانگ – بیانك، بۆزەر، بەربیتك، بەرهەڵست، پەڵپ، پڕپە، تەشخەڵە، تاقە، تیتار، چڤ، چوور، دەلاقە، دەببە، زەری، گەڕ، گرۆ، گێچەڵ، بەڵاو چەپۆكی رۆژگار، مەهانە، هەڤان.
تەشقەڵەبار/teŝqeľebar: ئانتـ: چاپۆلەبار.
تەشقەلەباز/teŝqeľebaz: ئانفا:[ تەشقەڵە+ باز( بازین)] مرۆڤی گەركەر، بەپیلە، گرنەگر، بەهانەگیر، بەكێشە، هەڤانجی، شڵتاغباز.
تەشقەلەبازیی/teŝqeľebazî: نچ:[ تەشقەڵەباز+ ئی] بەهانەگیریی، گەركەریی، شڵتاغبازیی.
تەشقەلەبازی پێكردن/teŝqeľebazîpěkirdin: كتپ:[ تەشقەڵەبازی+ پێكردن] شڵتاغ بە كەسێك فرۆشتن، هات و هەرا سازكردنی بەدرۆ، گێچەڵ سازكردن.
تەشقەلەبازی سازكردن/teŝqeľebazî saz kirdin: ئانتـ:[ تەشقەڵەبازی+ سازكردن] گێچەڵ سازكردن، هات و هەراپێكهێنان.
تەشقەلەبازی كردن/teŝqeľebazî kirdin: كتپ:[ تەشقەڵەبازی+ كردن] گەڕوفێڵ دەرهێنان، شڵتاغ كردن.
تەشقەڵەپێكردن/teŝqeľe pêkirdin: كتپ: بەرینگاڵ، بەزانن، كارەسات بەسەرهێنان. هەڵ بەزاندن، كارەسات بەسەرهێنان، بەزم پێگرتن، شەرفرۆشتن بەكەسێك، شڵتاغ پێگرتن.
تەشقەڵەكردن/teŝqeľekirdin: كتپ:
1 – گەركردن، مرۆڤ بەگیرهێنان بە ناڕەوا بۆداگیركردنی شتێك لێی.
2 – بەرهەڵست و گرێ كە ئیش و كار قەتیس بكات.
تەشقەڵەگرتن/teŝqeľegirtin: كتپ: بەهانەگرتن، بیانگگرتن( ل)_ بیانووگرتن، پەڵپ گرتن.
تەشقەڵەوگەڕ/teŝqeľeǔgeř: نتـ: بەزم.
.
.
.
.
.