تەناف/tenaf: ن:

1 . ڕستەی جلكان : ڕایەلێک كە لەنێوان دووشوێندا تەنراوە و ڕایەڵكراوە، هەموو پەت یا تەلێكی كە شتی لەسەر هەڵبخرێت.[ ع : طناب]

2 . كەمەند.

:: ئەو كابرایە شێرە و بەتەنافی هیچكەس ناگیرێ و نەگیراوە.{ لاس و خەزاڵ، ل، 63}.

تەنافباز/tenafbaz: ئانفا:[ تەناف+ باز] پالەوان، پاڵەوان، پەتباز، پەحلەوان، پەهلەوان، دارباز، دارەوان: کەسێک کە بەسەر پەتێک بڕوات لەبڵندایی و دارێکی بەدەستەوە بێت بۆهاوسەنگی.

تەنافبازی/tenafbazî: نچ:[ تەنافباز+ئیی] پەتبازیی، پالەوانبازیی: بەسەر پەتارهەنگیوراو دا ڕۆیشتن.

تەناف تەنافێن/tenaf tenafên: نتـ:[ تەناف+ تەناف+ ئێن]

1 . كایە یان وەرزشكردن بەتەناف.

2 . یاریەكی منداڵان بە تایبەت بە تەناف.

  تێبینی 
  دووكەس هەر كام لایەكی تەناف هەڵدەسووڕێنن و یەكێک لە نێوەڕاست خۆهەڵداوێ و تەنافەكە بە بنی دا تێدەپەڕێت و هەتا تەنافەكەی وێ نەكەوێت ناخێچێت.{ نانەوازادە}

تەنافهۆن/tenafhon: نفا:[ تەناف+هۆن( هۆنین)] ڕستەهۆنینەوە.

تەنافی پووشی خورما/tenafî pûşî xurma: نتـ: پەتی پووشی خورما.

تەنافی جل هەڵخستن /tenafî cil heľxistin: نتـ: ڕستەیێكە كاڵای تەڕوشۆراوی لەسەر هەڵدەخەن.

تەنافی چادر/tenafî çadir: نتـ: ڕستەی چادر و خێوەت.

تەنافی سێدارە/tenafî sêdare: نتـ: پەتی سێدارە.

تەنافی شەیتان/tenafî şeyitan: نتـ: خەیاتەی جن، مەچیرشەیتان، مەچیاڕۆجیار: هەودایەكی ناسكی تەنۆكەی جاڵجاڵۆكە كە لە هەوا دایە.

تەنافی كەشتی/tenafî keş: نتـ: ڕستەی كەشتی.

لەتەنافدان/letenafdan: كتپ:[ لە+ تەناف+ دان] لەداردان، لەسێدارەدان بەتەناف.

{

مەمدە بەرحەلقەیی ئەو زولفە لەسەر ماچی دەمت

لەتەنافم مەدە مەمكووژە لەسەرهیچ و نەبوو

}{وەفایی}.

.

.

.

.