برووسک/birûsk: ن:  چروسکا ئاگری ژ بەر تاڤێ ل دەما دوو ئەور تێکل یەک د بن. 

1 ) [ فیز] بروسی( شنگار)، برووسکە، چەخماخەی هەور.

2 ) تەوزی بەژان.

:: بروسکێک دەپشتم وەستا.

3 ) بریقە، بلێچ( کباک)، شمشە.

4 ) [مجـ] خێرا، گورج، خۆشڕەوت.

5 ) تووڕە، مرۆو، توندە میزاج.

برووسکان/birûskan: كتن: بریقەدان.

برووسکانەوە/birûskanewe: كتن:[ برووسک+ ئان+ەوە] بریقەدانەوەی هێندێ شت لە دوورەوە، درەوشانەوە، تروشکانەوە.

برووسکاندن/birûskandin: كتن:[ برووسک+ ئاندن] بروسکەدان، درەوشاندن.

برووسکە/birûske: نتـ:[ برووسک+ ئە]

1 ) چەخماخە و ئاگرهێنانێكە كە لە هەور یان لە لێكەوتنی دووشتەوە پەیدادەبێت.

2 ) تەلەگرام.

3 ) فلاش كامیرە.

برووسکەدار/birûskedar: ئانتـ:[ برووسكە+ دار] ترووسكەدار، بڕەووش، خشەئیتە، بریقەدار.

برووسكەداری/birûskedarî: نچ:[ برووسكە+ دار+ی] بریقەداری، بریسكەداری.

برووسکەدان/birûskedan: كتن:[ برووسكە+ دان]

1 ) چەخماخەدانی ئاسمان، بروسكاندن، درەوشاندن.

2 ) پەیدابوونی ئازارێكی كوتوپڕیی لەجەستەدا.

برووسکەلێدان/birûskelêdan: كتپ:[ بروسكە+ لێ+ دان]

1 ) تەلەگرام لێدان.

2 ) بریشكپەڕاندن.

3 ) هەورەتریشقەلێدان.

برووسکڤەدان/birûskvedan: کتپ:[ کباک] برووسکەدان.[ ئینگـ: thunder]

برووسکیان/birûskyan: كتن:[ برووسک+ یان] بروسكەلێدان، ئێشان، برووسكاندن، چەخماخەوەشاندن، برووسكەدان.

برووسکین/birûskîn: كتن:[ کباک][ برووسک+ ئین] برووسكان.

برووسی زیكزاکی/birûskî zîkzakî: نتـ، شڕ: وەک هەورەتریشقە.

برووسین/birûsîn: كتن:[ کباک][ پیتی( ک)ی سوواوە] برووسكین.

برووسی/birûsî: نچ:[ ] بریسكەی ئاسمان.

بروسی/birusî: ن:[ کباک، شنگار] بریسی، برووسک( کناو) : شەوق و رۆناهیا ژبەرعەورا دچیت. 

.

.

_______________

برووسک/Bsk: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردی ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 8   +   7   =