شکەس/şikes: ن:[ كباش][ شک+ ئەس( ئەست)] شکەست، شکست.
شکەس خورادن/şikes xwardin: کتپ:[ كباش][ شكەس+ خواردن] ئەڵشکیان.
شکەست/şikest: ن:[ شک+ ئەست]
شکەستەک/şikestek: نتـ:[ کباک][ شكەست+ ئەك] شکستی.
شکەستن/şikestin: ن:[ شک+ ئەستن] شکاندن،[ ئینگـ : to break]
شکەستی/şikestî: نتـ:[ شكەست+ ی] شکەستەک.
شکەستی ئۆستوخوان/şikestî ostuxiwan: نتـ:[ شكەست+ ی] مەبەست دەرد و ئێش و ئازاری زۆرە.
{
تەرەققی بوو بە وەسڵت دەردی عیشقی سالمی موشتاق
شکەستی ئۆستوخوانی ئەو لە ژێر سەر مۆمیادا بوو
}{ سالم : شاعیران، ل، 620}
.
.
_____________
شكستەخەت/şikiste xet: نتـ:[ بیا] شکەستە خەت:c هێلی شکەستە.[ فار : شکستەخت. ]
{
کو کاتب دیمێ جەدوەل کەت شکستەخەت موسەلسەل کەت
ژیەک حەرفان موفەصصەل کەت کی یەوێ موشکلێ حەل کەت ؟
}{ جزیری، ل، 3 _ 4، هەژار}
مانای وشەکان و هەژار شەرحی لێکردووە |
کو : کە ؛ کاتب ؛ نووسەر؛ دیم : ڕووخسار؛ کەت : بکات؛ شکستە: شکاو( لار)، موصەلصەل( شکستەو موصلصەل ناوی دوو جۆرە نووسینن لە دیوانەکانی شیعری کوردییدا) ؛ بەزنجیرە؛ ژیەک : لەیەکتر، حەرف؛ پیت. |
هەر گا نووسری ئەزەلی _ کەخودایە _ خەت و خاڵی ڕووخسار دابڕێژێ
بسکان چین چێن کاو بە زنجیرەیان بکا و لاجانگان لێک جیاکاتەوە |
وەرگێڕانی هەژار بۆ دوو بەیتی مەلای جزیری |
.
.
.
.